Accessibility links

چین پـێشی هیندسـتان ده‌داته‌وه‌ له‌ ڕه‌وانه‌کردنی خوێندکاران بۆ خوێندن له‌ ئه‌مه‌ریکا


چین پـێشی هیندسـتان ده‌داته‌وه‌ له‌ ڕه‌وانه‌کردنی خوێندکاران بۆ خوێندن له‌ ئه‌مه‌ریکا
چین پـێشی هیندسـتان ده‌داته‌وه‌ له‌ ڕه‌وانه‌کردنی خوێندکاران بۆ خوێندن له‌ ئه‌مه‌ریکا

چین پـێشی هێندسـتانی داوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕه‌وانه‌کردنی زۆرترین ژماره‌ی خوێندکار بۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تا له‌ کۆلێژ و زانکۆکانی ئه‌و وڵاته‌دا درێژه‌ به‌ خوێندنی خۆیان بده‌ن.

له‌ ڕاپۆرتێـکی ئنسـتتیوتی خوێندنی نێونه‌ته‌وه‌یدا هاتووه‌ نزیکه‌ی 128 هه‌زار خوێندکاری چینی له‌ 2009 - 2010 په‌یوه‌‌ندیـیان به‌ زانکۆ و کۆلێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 30% زیادیکردووه‌. هیندسـتان‌ 105 هه‌زار خوێندکاری له‌ هه‌مان ماوه‌دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕه‌وانه‌کردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ هیندسـتان له‌وه‌تای 2000- 2001 یه‌که‌م وڵات بووه‌ زۆرترین خوێندکاری بۆ خوێندن بێن بۆ ئه‌مه‌ریکا.

سـاڵی ڕابردوو ڕێژه‌ی خوێندکارانی چینی له‌ نێو ژماره‌ی خوێندکارانی بیانیدا له‌ ئه‌مه‌ریکا 19% بووه‌. به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین ڕێژه‌ی زیادبوونی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ که‌ 30% بووه‌ له‌ نێو ئه‌و 25 وڵاته‌ی خوێندکار بۆ خوێندن ڕه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ن.

دوابه‌دوای چین عه‌ره‌بسـتانی سعودی دێت که‌ به‌ ڕێژه‌ی 25 % زیادیکردووه‌، به‌ڵام ژاپـۆن به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 15 % که‌می کردووه‌.

زانکۆکانی باشوری کالیفۆرنیا زۆرترین ژماره‌ی خوێندکاری بیانیان وه‌رگرتووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ زانکۆکانی دیکه‌ی ئه‌مه‌ریکادا.

XS
SM
MD
LG