ده‌سه‌ڵاتدارێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌ردانی له مێژ چاوه‌ڕوانکراوی سه‌رۆکی چین هو جینتاو بڕیاره له مانگی یه‌کی ئاینده‌دا سـازبدرێت.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ به‌یژین وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریکایی ئێریک هۆڵده‌ر ڕایگه‌یاند هه‌ردوو وڵات ئومێده‌وارن به‌ر له سه‌ردانی سه‌رۆکی چین له چه‌ندین بابه‌تی به‌رفراواندا به‌ره‌و پـێش بڕۆن.
شایانی باسه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی کۆمه‌ڵی G20 له مانگی شه‌شی ڕابردوو له تۆرینتۆ، سه‌رۆک باراک ئۆباما بانگهێشـتی به‌ڕێز هوی کردبوو بۆ سه‌ردانێـکی ڕه‌سمی بۆ واشنتن.
هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا سه‌رۆکی چین به خۆشـحاڵیـیه‌وه ئه‌و داوایه‌ی په‌سه‌ندکردبوو، به‌ڵام له‌به‌ر گرژیـیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته سه‌ردانه‌که دوا خرابوو.
کێشه‌کان بریتین له ناکۆکیـیه‌کان له‌سه‌ر دراو و مانۆری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کۆریای باشور له ده‌ریای زه‌رد و ده‌سـتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا له ناکۆکیـیه‌کانی هه‌رێمی نێوان چین و وڵاتانی دراوسێیدا له‌سه‌ر ده‌ریای باشوری چین.