وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس کۆتایی به سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیه‌که‌ی بۆ چین هێنا و ده‌ڵێت ئه‌و بۆی ده‌رکه‌وتووه ڕێبه‌رانی سیڤیلی و له‌شـکری ئه‌و وڵاته ئاماده‌ن په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و چین بۆ ئاسـتێـکی باشتر به‌رن.
به‌ڕێز گه‌یتس ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر برد و هه‌روه‌ها سه‌ردانی دیواره مه‌زنه‌که‌ی چینی کرد له باکوری به‌یژین، به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ژاپـۆن بڕوات. بڕیاره ڕۆژی هه‌ینیش له کۆریای باشور بـبێت.
گه‌یتس گوتی ئه‌و خۆشحاڵ بووه به‌و وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کاندا ئه‌نجامی داون له فه‌رمانده‌یی ناو‌کی چین، له نێویاندا ئه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به سـتراتیژیـیه‌تی ناو‌کی چین کراون. گوتی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای ژینگهای که ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌یژین بانگهێشـته‌که‌ی قبوڵ کردووه بۆ سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی سـتراتیژی ئه‌مه‌ریکا له ویلایه‌تی نبراسـکا.
گه‌یتس گوتی ئه‌و هه‌روه‌ها خۆشحاڵه به ئه‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی که مه‌به‌ست لێی دووبارکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو له‌شـکره و خۆ دورگرتن له به هه‌ڵه له یه‌ک تێـگه‌یشـتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی نادوروست.