سه‌رۆکی چین هۆ ژینتا‌و له‌گه‌ڵ عو‌مه‌ر ئه‌لبه‌شیر دانوستاندنی کرد پاش ئه‌وه‌ی فه‌رشی سووری بۆ ڕاخرا بۆ پێشوازی لێکردنی سه‌رۆکی سودانی که فه‌رمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه.
له میانه‌ی وتارێکیدا له په‌رله‌مانی چینه‌وه له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا ، به‌ڕێز هۆ گوتی ئومێده‌واره ئه‌م سه‌ردانه ببێته مایه‌ی به‌هێزکردنی دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که و هاوکاریکردنی له چه‌ند بوارێك لێبکه‌وێته‌وه.
هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌که له دواییدا به‌شداریان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تر کرد له مۆرکردنی ڕێکه‌وتنـنامه‌کانی قه‌ر‌ز و هاوکاری ئابوری. جێی باسه چین دا‌بینکه‌رێکی سه‌ره‌کی چه‌که بۆ سودان و گه‌وره‌ترین کڕیاری نه‌وته‌که‌یه‌تی.
کۆمه‌ڵه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ ناڕه‌زاییان له‌م سه‌ردانه ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌کانی شه‌ڕ داوای ده‌ستگیرکردنی به‌شیر ده‌که‌ن له ئاکامی تۆمه‌ته‌کانی جینۆساید و شه‌ڕ و تاوانه‌کانی تری دژ مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی دارفوری باشوری سوداندا. که شه‌ڕ له‌و هه‌رێمه له‌وه‌تای 2003 وه زیا له 30 هه‌زار کوژراوی لێکه‌وتۆته‌وه.