Accessibility links

ڕێـکخراوێـک: چێن گوانگ له‌ ژێر پاراسـتنی ئه‌مه‌ریکادایه‌

  • VOA News

رێکخراوێکی مافه‌کانی مرۆڤی چینی بنکه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت چێن گوانگ چینگی جودابیری نابینای چینی وا له‌ ژێر سایه‌ی پاراستنی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه‌ و ده‌شڵێت وتووێژه‌کانی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکای و چینی په‌یوه‌ست به‌م جودا بیره‌ به‌رده‌وامه‌.

دوێنێ گرووپی مافه‌کانی مرۆڤی چینی ناسراو به‌ کۆمه‌ککردنی چین به‌یانامه‌یه‌کی ده‌رکرد و ئاماژه‌ی به‌ سه‌رچاوه‌کانی نزیک له‌ به‌ڕێز چێن دا، به‌ڵام و‌رده‌کاری که‌می له‌ باره‌یه‌وه‌ درکان.

بۆب فوو ، سه‌رۆکی گروپی یارمه‌تیدانی چین، ئه‌وه‌ی چالاکوانی پـێشووی گۆڕه‌پانی تاینان مینی چینه‌‌، ره‌وشی جودابیری نابینای چینی به‌ ساته‌ وه‌ختێکی گرنگ بۆ کاری دپلۆماسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤی ناودێرکرد. هه‌روه‌ها دوێنێ ئه‌م گرووپه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی چینی بنکه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که‌ به‌ڕێز چێن سه‌لامه‌ته‌ و له‌ جێگایه‌که‌ دوور له‌ ماڵه‌که‌ی خۆی.

هه‌ر دوێنێش وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نیگه‌رانی خۆی له‌سه‌ر چاره‌نووسی چێن ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها لێدوانی له‌ باره‌ی شوێنی هه‌نوکه‌ی ناوبراوی ره‌تکرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش هاوکاتی له‌ ئارادابوونی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که‌ ده‌ڵێن ئه‌م جو‌دابیره‌ جینیـیه‌ نابینایه‌ په‌نای بۆ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته ‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ په‌کین بردووه‌.

به‌ڕێز چێن که‌ پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها چالاکوانێکه‌، ده‌ستگیرکرا دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی زیاده‌ڕه‌وی و پـێشێلکاری سیاسه‌تی جینی تۆمارکرد په‌یوه‌ست به‌ مه‌سه‌له‌ی سنووردارکردنی قه‌واره‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌کان له‌ چین.

XS
SM
MD
LG