یه‌کێک له هه‌ره چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤی ناوداری چینی له ماڵه‌که‌ی هه‌ڵهاتووه و ئه‌و کاره‌ی بووه به مایه‌ی ده‌ستکردن به هه‌ڵمه‌تی پشکنین به داوی ئه‌و چالاکوانه و خانه‌واده‌که‌ی و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هاوکاریان کردووه بۆ ده‌ربازبوون.
چالاکوانی نابینای پارێزه‌ر " چێن گوانگ چین " ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو له گوندی دۆنگ شیگوی سه‌ر به پارێزگای شاندۆک له پاسه‌وانانی هه‌ڵبێت ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه چاودێریان ده‌کرد و کاربه‌دستانی خۆجێی چینی دوێنێ پـێـیان زانی که ناوبراو له ماڵه‌که‌ی دزه‌ی کردووه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌م چالاکوانه هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌که‌ی لێ قه‌ده‌غه‌کرابوو ، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چالاکوان و پارێزه‌ره نابینایه هه‌ڵمه‌تی له دژی سیاسه‌تی به زۆر له باربردنی کۆرپه‌ی گێرا، واتا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی چینی که ته‌نها رێگه به له دایکبوونی یه‌ک منداڵ بۆ هه‌ر خێزانێک ده‌دات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، نازانرێت که ئایا چینگی چالاکوان له کوێـیه ، به‌ڵام بۆچوونێکی وه‌ها هه‌یه که ڕه‌نگه ناوبراو له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا بێت له په‌کین، به‌ڵام به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده نه‌بوون هیچ لێـدوانێـک له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
له لایه‌کی تره‌وه خزمێکی چالاکوانی هه‌ڵهاتوو به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوتووه که چه‌ندان پۆلیسی چینی له ده‌وری ماڵی به‌ڕێز چین گردبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕ بڵاوکرایه‌وه و تیایدا جودابیر و چالاکوانی نابینای چینی ورده‌کاریه‌کان ئاشکرا ده‌کات سه‌باره‌ت به‌و زیاده‌ڕه‌ویـیانه‌ی ده‌رهه‌ق به خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان له ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و نیوی ده‌ستبه‌سه‌ری له ماڵه‌که‌یدا پـیاده کرابوو.