سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چین وه‌ین ژیاباو ئه‌مڕۆ له ده‌سـپـێـکی دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵات‌دا، وتارێکی دوو کاتژمێری پێشکه‌ش به په‌رله‌مانتارانی چینی کرد و تیایدا سه‌رتۆپی کاره‌کانی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌کانی ئه‌مساڵی دیاری کرد.
له وته‌که‌یدا که هێندی وتاری ته‌له‌فزیۆنی بۆ سه‌رجه‌م وڵات گرنگه، به‌ڕێز وه‌ین بۆ نزیکه‌ی 3 هه‌زار نوێنه‌ر گوتی هه‌ره نیگه‌رانیه‌کانی حکومه‌تی چینی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵئاوسانی دراوی و لێبوردنه له هاوڵاتیانی که‌م ده‌رامه‌ت له باج و هه‌روه‌ها خه‌رجیه‌کانی په‌روه‌رده و فێرکاری و بیمه‌ی ته‌ندروستیـیه.
هاوکات له وته‌که‌شیدا سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چینی به‌ڵێنی زیادکردنی داداهاتی دا و هه‌روه‌ها موچه‌ی خانه‌نشینیش به‌رزبکاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز وه‌ین زیاباوی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی چینی ئامانجێکی گه‌شه‌ی ئابوری دیاریکرد تاوه‌کو له ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا گه‌شه‌ی ئابوری به رێژه‌ی له سه‌دا 7 بره‌و پـێبدات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه دانیشتنی ساڵانه‌ی په‌رله‌مان حیزبی کۆنگره‌ی میلـلی نیشتیمانی چینی له بارودۆخێکی ئاسایشی تۆکمه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی شۆڕشی ناسراو به یاسه‌مین و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی هاوشێوه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، هاوکات ئاماده‌بووانی کۆبونه‌وه‌که وه‌ک نه‌ریتێک هه‌رچی سه‌ره‌ک وه‌زیران ده‌ڵێت بێ چه‌ندوچۆن په‌سه‌ندی ده‌که‌ن.