به سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زا له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی چینی ئه‌مڕۆ له مانێلای پایته‌ختی فلپـین گردبوونه‌وه بۆ پیشاندانی هاوسۆزی و پشتیوانیان بۆ وڵاته‌که‌یان له‌مه‌ڕ تاوسه‌ندنی قه‌یرانی وڵات له‌گه‌ڵ وڵاتی چین له‌سه‌ر دورگه‌یه‌کی مشتومرڕ له‌سه‌ری له ده‌ریای باشوری چیندا.
چه‌ندان له به‌شداربووانی ناڕه‌زایـیه‌که ، ئاڵای نیشتیمانی فلیپـینیان ده‌شه‌کانه‌وه و دروشمی دژ به چینیان ده‌چڕی و نووسراویان هه‌ڵگرتبوو که تیایاندا داوا له حکومه‌تی چینی ده‌کرا که‌شتیه‌کانی له‌و دورگه‌یه‌ی کرۆکی ناکۆکیه‌که‌یه بکشینێته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئیمان هیزۆن رێکخه‌ری گردبوونه‌وه‌که ده‌ڵێت ئه‌و گه‌ره‌کێتی کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی یاریده‌ده‌ربێت له چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی په‌یوه‌ست به‌وه‌ی وا بۆ یه‌ک مانگه به‌رده‌وامه.
به‌هۆی کێشه‌ی په‌یوه‌ست به درورگه‌ی ناسراو به " په‌نه‌تاگ " حکومه‌تی چینی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆی له فلیپین ده‌کات بۆ سه‌لامه‌تی ژیانیان به ئاگا‌و وریا بن.
هاوکات له په‌کین، هۆنگ لی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌روه ئۆباڵی ڕوو له هه‌ڵچوونی قه‌یرانه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی به‌رپرسانی فلیپـین، بۆ هاندانی خۆپیشانده‌ران، ئه‌و کاره‌ی هه‌ر وه‌ک وته‌بێژه‌که ده‌ڵێت کێشه‌که خراپتر ده‌کات.