حکومه‌تی چین له‌م هه‌فته‌یه‌دا رایگه‌یاند که ده‌ست به پـرۆگرامێـکی وزه‌ی ناو‌کی ده‌کاته‌وه، ئه‌مه‌ش به نزیکه‌ی ساڵیک دوای ئه‌وه‌ی که چه‌ندان پـرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وه‌زه‌ی ناو‌کی راگرت، دوابه‌دوای کاره‌ساته‌که‌ی نێو ده‌زگای یوکۆشیمای ژاپۆنی.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌ین ژیاباو رابه‌ری باڵای پارتی ده‌سه‌ڵاتدار گوتی وڵاته‌که‌ی وزه‌ی ناو‌کی به شێوه‌یه‌کی سه‌لامه‌ت و کاریگه‌رانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
شایه‌نی باسه رۆژی چوارشه‌ممه به‌رپرسانی ناو‌کی چینی رایانگه‌یاند که‌وا په‌کین بڕیاری دا راگرتنی پـرۆژه‌ی بنیاتنانی ده‌زگایه‌کی نوێی ناو‌کی هه‌ڵگرێت که وزه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وه‌زی ئه‌لکتریک به‌کارده‌هێنێت.
چین سـاڵی ڕابردوو بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و پـرۆژه‌یه‌ی دا له پاش کاره‌ساتی ده‌زگای ناو‌کی یوکۆشیمای ژاپۆنی که له ئه‌نجامی بۆمه‌له‌رزه به‌هێزه‌که و سوونامیــیه‌که‌ی ئاکامی زیانی گه‌وره‌ی به‌رکه‌وت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با به وزه‌ی ناو‌کی به پلانێکی گرنگی حکومه‌تی چینی داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی جگه له خه‌ڵوزی به‌ردین وزه‌ی جیاواز به‌کاربهێنێت، چین له 80% ی کاره‌بای وڵات له خه‌ڵوزی به‌ردین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، هاوکات وزه‌ی ناو‌کی که رێژه‌ی ده‌رهاوێژه‌ی گازی کاربۆنی نزیکه‌ی سفره، که‌چی چین به رێژه‌ی که‌متر 2% بۆ به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با سوودی لێوه‌رده‌گرێت.
به مه‌به‌ستی دابینکردنی پـێویستی وزه‌ی روو له هه‌ڵچوو بۆ وڵات و که‌مکردنه‌وه‌ی پشت‌به‌ستن به‌و وزانه‌ی دیکه‌ی ژینگه پـیس ده‌که‌ن، حکومه‌تی چین به نیازه به‌کارهێنانی وزه‌ی ناو‌کی بکاته پتر له دوو هێنده هه‌تا ساڵی 2020.