هاوسه‌ری چینی به‌ندکراو لیو ژیاوبۆ براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی به جیهانی ڕاگه‌یاندووه که به‌خۆشی له ماڵه‌که‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ره.
لیو ژیا له ڕێی تویته‌ره‌وه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئاشکرای کردووه که‌وا ڕێی پـێـنه‌دراوه ئه‌پارتمنته‌که‌ی له به‌یژین به‌جێبهێڵێت.
له‌وه‌تای ده‌سه‌ڵاتداران له به‌ره‌به‌یانی هه‌مان ڕۆژدا ڕێـیان پـێدابوو سه‌ردانی هاوسه‌ره چالاکوانه‌که‌ی له به‌ندیخانه بکات.
گوتوشێتی که هێڵی ته‌له‌فونه‌که‌شی بڕاوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌رویجیش ڕایگه‌یاند چین گه‌شتێـکی وه‌زیرێکی حکومه‌تیان هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و تێدا هاتووه په‌یوه‌ندیـیه‌کانیان له‌گه‌ڵ نه‌رویج ته‌گه‌ره‌ی تێـده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵات به لیو ژیاوبۆ بدرێت.
وه‌زیری نه‌رویج لیسبێث بێرگ هانسن له چینه بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپـرسێـکی چینی له ڕۆژی چوارشه‌ممه له شه‌نگهای جێی وتنه کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی بنکه‌ی له نه‌رویجه به‌ڵام به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیه له‌و حکومه‌ته.