سه‌رله‌نوێ چین سه‌رپـێـچی له ڕای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات، ته‌نها ڕۆژێـک به‌ر له به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی به جودابیری چینی لی ژیاوباو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین جیانگ یۆ له به‌یژین ڕایگه‌یاند که چین ملکه‌چی هیچ گوشـارێـک نابێت بۆ ئازادکردنی ئه‌و لایه‌نگره‌ی دیموکراسی.
شایانی باسه چین و ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا که‌وتوونه‌ته ململانیـیه‌وه سه‌باره‌ت به ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته له ڕۆژی هه‌ینیدا له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج.
چین داوای له وڵاتانی جیهان کردووه که دیپـلۆماتکاران و ڕێـکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه نه‌نێرن. ده‌ڵێت هه‌ر وڵاتێـک ئه‌و کاره بکات ئه‌وا مایه‌ی شه‌رمه‌زاریـیه.
فلیپـین دواترین وڵاته که دووچاری ڕه‌خنه بێته‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاری ئاماده نه‌بوونیان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، به‌ڵام 44 وڵات به کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵیان ڕاگه‌یاندووه که ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که ده‌بن و 18 وڵاتیش له‌گه‌ڵ چیندا ئاماده‌ی نابن.