چین ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستان تاووتوێی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری پێشێلکاری ڕێوشوێنه‌کان ده‌که‌ن له‌لایه‌ن کارگه‌کانی دروستکردنی چه‌که‌وه که له مانگی حه‌وتدا له‌گه‌ڵ نێردراوانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ڕێبه‌ری ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی لیبیا کۆبووبوونه‌وه.
ژیانگ ی‌و ده‌مڕاستی حکومه‌تی چین ده‌ڵێت بێژینگ چاودێریه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی چه‌ک زیاد ده‌کات.
خانم ی‌و ده‌شڵێت په‌یوه‌ندیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیا ئاسایی‌یه و ئه‌و نائارامیـیه‌ی له لیبیا هه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی کاتییه ، په‌یوه‌ندی چین و لیبیاش په‌یوه‌ندیه‌کی درێژخایه‌ن ده‌بێت و به‌رده‌وام له نزیکه‌وه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین له‌گه‌ڵ ته‌رابلوسدا.
ده‌مڕاستی حکومه‌تی چین ده‌شڵێت حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له کاتی گونجاو‌دا به فه‌رمی دان ده‌نێت به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیادا به‌ڵام ناڵێت ئه‌و کاته گونجاوه که‌ی ده‌بێت.
چین ڕۆژێک پێشتر دانی به‌وه‌دا ناوه یاریده‌ده‌رانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له بێژینگ بوون و له هه‌وڵی کڕینی چه‌کی پێشکه‌وتوودا بوون تا دژی به‌ره‌و پێشچونه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان به‌کاری بێنن.
ڕۆژنامه‌یه‌کی که‌نه‌دی ژماره‌یه‌ک به‌ڵگه‌نامه‌ی له ته‌رابلوس ئاشکرا کردووه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای چین فرۆشتنی چه‌کی به به‌های 200 ملیۆن دۆلار خستۆته به‌رده‌م حکومه‌تی ئه‌و کاته‌ی لیبیا.