کاربه‌ده‌ستانی چین ده‌ڵێن به‌م زووانه چاویان به شانده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی لیبیا ده‌که‌وێت له په‌کین.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ژه‌نهوا له سه‌ر زاری (چین ژیاودۆنگ) کاربه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بڵاویان کرده‌وه که له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا ئه‌و گه‌شته‌ی ڕاگه‌یاندبوو. ناوبراو ئه‌و وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند له‌م ده‌مه‌ی نێردراوێکی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کۆتایی به سه‌ردانێکی دوو ڕۆژ خایه‌نی ده‌هێنیت که تێدا داوای له چین کرد یارمه‌تی بده‌ن له مسۆگه‌رکردنی ئاگر به‌ستی نێوان حکومه‌ته‌که‌ی و یاخیبوان‌دا.
کاربه‌ده‌سته‌که‌ی وزاره‌تی ده‌ره‌وه گوتی په‌کین ئاماده‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا چاویان به یاخیبوانی لیبیا بکه‌و‌ێت به‌ڵام ڕۆژه‌که‌ی دیاری نه‌کرد.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه هاتووه دوابه‌دوای په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان دیپلۆماتانی چین و ڕێبه‌رانی یاخیبوان له قه‌ته‌ر و بنکه‌ی یاخیبوان له به‌نغازی.
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ئه‌و قسه‌یه‌ی هێناوه‌ته گۆڕێ که‌وا چین که به‌شێکی زۆری نه‌وته‌که‌ی له هه‌رێمه‌که‌وه وه‌رده‌گرێت هه‌وڵ ده‌دات ڕۆڵێکی گه‌وره‌تر وه‌ك ئاشتی دامه‌زرێنه‌ری لیبیا ببینێت.