تیمه‌کانی فریاکه‌وتن له باکوری ڕۆژئاوای چین هه‌تا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له گه‌ڕان و پـشـکنین به دوای زیندوو ماوانی ئه‌و ڕۆچوونه زه‌ویـیه‌ی بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 127 که‌س.
کاربه‌ده‌سـتان ئێسـتا ده‌ڵێن 1300 که‌س له ناوچه‌یه‌کی باکوری ڕۆژئاوای هه‌رێمی گانسوو بێ سه‌روشوێنن و تیمه‌کانی فریاکه‌وتن پـێشـبڕکێ له‌گه‌ڵ کاتدا ده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌یان. زۆربه‌ی دانیشـتووانی ناوچه‌که شوان و جوتیاری تبتی نه‌ژادن.
ڕۆچوونی زه‌ویـیه‌که له ئه‌نجامی ئه‌و بارانه به‌خوڕه بووه که ناوچه‌که‌ی گرتبۆوه و بووه مایه‌ی ڕاماڵینی به ده‌یان ته‌ن له قوڕولیتاو و به‌رد به‌ره‌و خوارووی گردێـک که ماڵی ئه‌و گوندنشینانه‌ی لێـبووه له دره‌نگانێـکی شه‌وی شه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا. به لایه‌نی که‌م یه‌ک گوند به ته‌واوی که‌وتۆته ژێر قوڕولیتاوه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌سـتانی ئاوی ڕووباری بایلۆنگ بووه‌ته مایه‌ی نوقمبوونی نیوه‌ی ناوچه‌ی ژۆکو و نزیکه‌ی 45 هه‌زار که‌س له‌وێ ماڵ و حاڵی خۆیان جێـهێشـتووه.
زیاتر له 4 هه‌زار سه‌رباز و پـۆلیس و کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن و تیمی پـزیشـکی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون و ده‌سـتیان کردووه به دابه‌شـکردنی ده‌وار و خوراک و ئاوی خواردنه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری چین وین ژیاباو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه‌که‌ی کرد و له نزیکه‌وه شوێنی کاره‌سـاته‌که‌ی به‌سه‌رکرده‌وه.