Accessibility links

سەرۆکی چین بۆ ئیسرائیل : ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە


شی جینگ پینگی سەرۆکی چین بە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی وت پێکەوە ژیان لەگەڵ فەڵەستیندا لە بەرژەوەندی هەردوولا دەبێت.

شی وتیشی بەرقەراربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شتێکە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکە. شایەنی باسە چین ڕۆڵێکی ئەوتۆ نابینێت لە ناکۆکییەکان و هەوڵە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا سەرەڕای پشتبەستنی بە نەوتی ناوچەکە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی چیندا هاتووە کە شی وتویەتی چین پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا.

لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش دەکات کە شی وتویەتی ئاشتی و ئاسایش و گەشەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژەوەندی هەموواندایە بە چین و ئیسرائیلیشەوە.

لەلای خۆشیانەوە لە بەیاننامەیەکی حکومی ئیسرائیلییەوە ناتانیاهۆ باس لە سەرۆکی چین دەکات و دەڵێت ئیسرائیل سەرسامە بە تواناکانی چین و پێگەی لە جیهان و مێژوودا.

شایەنی باسە چین پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ ئێرانیشدا کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئیسرائیلی نیگەران کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG