Accessibility links

چین له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌ وڵاته‌که‌ی دایه‌


چه‌کدارانی داعش

گرته‌ ڤیدئۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وایده‌رده‌خات که‌ شه‌رکه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی ئیگۆری چین شانبه‌شانی چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق شه‌ڕ ده‌که‌ن.

گرووپی تێڕۆریستی داعش زوویه‌کی ئه‌م مانگه‌ گرته‌ ڤیدئۆیه‌کی بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تێیدا به‌ ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چین ده‌کات هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر وڵاته‌که‌ی. توێژێنه‌ران ده‌ڵێن له‌ ده‌مێکدا چین ده‌یه‌وێت کارتێکردنی خۆی له‌ سه‌رانسه‌ری ئاسیای ناوه‌ندی، خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئافریکادا به‌رفره‌وان بکات، که‌ خه‌ڵکی ئه‌و ولاته‌ له‌ مه‌ترسی گه‌وره‌تری هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆردان و ده‌بێت وه‌ڵامی چێن له‌ ڕووی وه‌به‌رچاوگرتنێكی وه‌رد بێت که‌ بتوانیت خۆی له‌ گه‌ڵ دۆخه‌که‌ بگونجێنێت.

گرته‌ ڤیدئۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وایده‌رده‌خات که‌ شه‌رکه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی ئیگۆری چین شانبه‌شانی چه‌کدارانی داعش له‌ عێراق شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئه‌و چه‌کدارانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌که‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی خۆیان و "ڕووباره‌کانی خۆێن" له‌ ئه‌وێ ساز ده‌که‌ن.

شیکه‌ره‌وه‌ (رافایلۆ پانتووکسی) له‌ به‌شی خزمه‌ته‌کانی په‌یمانگای یه‌کگرتووی پاشایه‌تی بریتانیا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که‌ ئه‌گه‌ر له‌ عێراق و سوریا دا تووشی زیان بوو ئه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌دا ده‌ست به‌ هێرشکردن بکات.

به‌لانی که‌مه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی (شین چیانگ) تائێستا 2 هێرشی تیرۆرستی ڕوویداوه‌ بێچه‌گه‌ له‌ڕوودوای ‌دیکه‌ی جیاواز، له‌هه‌مان کاتدا هیزی ئاسایش و بڵاوبوونه‌‌وه‌یان له‌و هه‌ریمه‌دا‌ به‌زۆری ده‌بینرێت.

مه‌تیو داچاتل له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌رووپایی بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی بیانی ده‌ڵیت ڕه‌نگ بێت داعش دوژمنێکی هاوبه‌ش بێت، به‌ڵام هاوکارێكی که‌م له‌ نێوان چین و هاوبه‌ندی جیهانی به‌ دژی داعش هه‌یه.

گرووپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ لۆمه‌ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر چین که‌ جه‌ماوه‌ری ئیگور سه‌رکوت ده‌کات. له‌ به‌رامبه‌ر دا، چین تاوان ده‌خاته‌ سه‌ر ڕۆژئاوا که‌ سیاسه‌تی بانێک و دوو هه‌وای هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG