حکومه‌تی چین ئه‌وه‌ی پشت‌ڕاست کردووه که به شداری له وتووێژه‌کانی نیویۆرکدا ده‌کات ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان ئه‌مڕۆ به‌شداری تیدا ده‌که‌ن، په‌یوه‌ست به تاووتوێ‌کردنی شیانی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کارکردنی تاران له‌سه‌ر ناو‌کی هه‌ستیار.
له‌و باره‌یه‌وه خانمه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چێن به په‌یامنێرانی گوت چین باشداری له وتووێژکاندا ده‌کات و ده‌شڵێت به‌ڵام هێشتا چین بڕوای وایه که دیالۆگ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاکترین ڕێگه‌چاره‌یه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زلهێزانی دیکه‌ی جیهان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران به نهێنی هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی تاران نکوڵی لێده‌کات. هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جه‌خت ده‌کات بۆ سه‌پاندنی خولێکی نوێی سزای نه‌ته‌وه یه‌کرتووه‌کانی سه‌ر ئێران، ئه‌مه‌ش له پـێناو قایلکردنی تاران بۆ ئه‌وه‌ی واز له چالاکی ناو‌کی بهێنێت، به‌ڵام چین هه‌تاکو ئێستا نابه‌دڵه له‌وه‌ی به‌شداری له‌و هه‌و‌ڵه‌ی ئه‌مریکادا بکات.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی نیویۆرکدا، ڕووسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هه‌روه‌ها به‌ریتانیا به‌شداری ده‌که‌ن. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ش به ڕۆژێک دوای ئه‌وه دێت که مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی گوتبووی سه‌رۆک ئۆباما ناتوانێت هیچ به‌رامبه‌ر چالاکیـیه‌کانی ناو‌کی ئێران بکات.