وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه کۆریای باکور له ماوه‌ی پـێـنج سـاڵدا ده‌بێته خاوه‌نی موشه‌کی بالسـتی کیشوه‌ر بڕ که ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا دروست بکات.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز گه‌یتس ئه‌م پـێشـبینیـیه‌ی کرد پاش ئه‌وه‌ی له به‌یژین کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و سـازکرد. کاتێـکیش پـرسیاری لێ‌کرا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چ نه‌خشه‌یه‌کی هه‌یه بۆ به‌رگریکردن له‌خۆی، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه وتووێژ ده‌کات تا ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کۆریای باکور قایل بکه‌ن ڕێـگه‌یه‌کی دیکه بگرێته‌به‌ر.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن به‌ڕێز گه‌یتس هه‌روه‌ها پـرسیاری له سه‌رۆکی چینی کردووه سه‌باره‌ت به‌و ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیانه‌ی که ده‌ڵێن چین زوویه‌کی ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی نادیار له‌سه‌ر ڕاداری تاقیکردۆته‌وه.