Accessibility links

چین ده‌بێته‌ خاوه‌ن دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان

  • VOA News

ئاماره‌ نوێـیه‌کان نیشـانی ده‌ده‌ن چین پـێشـی ژاپـۆنی داوه‌ته‌وه‌ له‌ بواری ئابوریدا و ئێسـتا بووه‌ته‌ خاوه‌ن دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان.

ئاماره‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ژاپـۆنه‌وه‌ بڵاوکرانه‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ گه‌شه‌ی ئابوری وڵاته‌که‌ خاوتر بۆته‌وه‌ وه‌ک له‌وه‌ی له‌ چاره‌کی دووه‌می ئه‌مسـاڵدا پـێشـبینی ده‌کرا. حکومه‌تی ژاپـۆن ده‌ڵێت کۆی به‌های وه‌به‌رهه‌مهێنانی وڵاته‌که‌ی له‌ مانگه‌کانی چوار و پـێـنج و شه‌شدا گه‌یشـتۆته‌ 1.288 ترلیۆن دۆلار له‌ کاتێـکدا چین له‌ هه‌مان ماوه‌دا گه‌یشـتۆته‌ 1.337 ترلیۆن دۆلار.

له‌ ئێسـتادا چین به‌ ڕێژه‌ی 10% سـاڵانه‌ ئابوریـیه‌که‌ی گه‌شه‌ ده‌کات و توانیویه‌تی به‌ خێرایی پـێشـی فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا بداته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی پـێشـی ژاپـۆنیش بگرێته‌وه‌. به‌ڵام شـاره‌زایان ده‌ڵێن چین نزیکه‌ی 20 سـاڵی ده‌وێت تا به‌ ئابوری ئه‌مه‌ریکا بگاته‌وه‌. هێزی ئابوری ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ی 3 ئه‌وه‌نده‌ی ئێستای چینه‌ و کۆی به‌های وه‌به‌رهه‌مهێنانی له‌ سـاڵێـکدا زیاتر له‌ 14 ترلیۆن دۆلاره‌.

XS
SM
MD
LG