ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی چین ده‌ڵێن به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بومه‌له‌ره‌زه‌یه‌کی به‌هێز له ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌یاندا ڕوویداوه و بۆته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی به لایه‌نی که‌م 589 که‌س و برینداربوونی 10 هه‌زار که‌سی دیکه.
بومه‌له‌رزه‌که به گوڕی 6.9 به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له هه‌رێمی چینگهای ته‌نیشت تبتی داوه. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به ده‌یان خانووبه‌ره و باڵه‌خانه له ناوچه‌ی یوشوی تبت داڕماون و ژماره‌یه‌کی زۆری خوێندکاران له بن داروپه‌ردوی خوێندنگه‌کانیاندا گیریان خواردووه.
ژماره‌یه‌کی زۆری سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون بۆ یارمه‌تیدان له هه‌وڵه‌کانی فریاکه‌وتن. فه‌رمانده‌یه‌کی پـۆلیس له هه‌رێمی چینگهای به ته‌له‌فیزیۆنی ناوه‌ندی چینی گوت ئامێر و که‌لوپه‌لی وه‌هایان له‌به‌رده‌سـتدا نیـیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کاره‌سـاته‌که.