Accessibility links

چین ده‌ڵێت داله‌ی لاما ناتوانێت جێگری خۆی هه‌ڵببژێرێت

  • VOA News

چین ده‌ڵێت داله‌ی لاما ناتوانێت جێگری خۆی هه‌ڵببژێرێت

چین ده‌ڵێت داله‌ی لاما ناتوانێت جێگری خۆی هه‌ڵببژێرێت

چین ده‌ڵێت داله‌ی لامای ڕێبه‌ری روحانی تبت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناتوانێت به‌ شێوه‌یه‌کی قانونی که‌سێک هه‌ڵببژێرێت ‌ داوای کۆچکردنی جێی‌بگرێته‌وه و ته‌نها به‌یجین بڕیار له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌دات.

هۆنگ لی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌ میانه‌ی کونفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی ئه‌و نازناوه دوا به‌ داوای کۆچی دوایی ڕێبه‌ری روحانی‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر به‌خشینی به‌ یه‌کێکی تر ده‌درێت و گوتی ئه‌گینا ناقانونی ده‌بێت.

جێی باسه‌ 14هه‌مین داله‌ی لاما هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ په‌سه‌ندکرابوو.

گوتیشی داب و نه‌ریت ڕێگه‌ نادات داله‌ی لاما جێگر بۆ خۆی هه‌ڵببژێریت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا داله‌ی لامای 76 ساڵان ته‌مه‌ن گوتی که‌ ته‌مه‌نی بوو به‌‌ 90 ساڵ بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی داله‌ی لاما به‌رده‌وام بێت یاخود نا. و گوتی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ لاما باڵاکانی داب و نه‌ریتی بوذیـیه‌کان و خه‌ڵکی تبت و که‌سانی دیکه‌ش ده‌کات به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بدات.

XS
SM
MD
LG