به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی پاسێـک له چین که ژماره‌یه‌کی زۆری نه‌فه‌ری هه‌ڵگرتبوو، ئاگری له ناودا که‌وته‌وه و له ئاکامدا به لای که‌م 41 که‌س کوژران و 6 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی ژینوای چینی ڕایگه‌یاند ڕووداوه‌که له شـاری ژینیانگی هه‌رێمی (هێنان) بووه و ده‌ڵێت 47 که‌س له پاسه‌که‌دا بوون له کاتێـکدا ته‌نها شوێنی دانیشتنی 35 که‌س له‌و جۆره پاسه‌دا هه‌یه.
ئاژانسه‌که ده‌شڵێت له نێو برینداره‌کان ته‌نها یه‌کێـکیان سووتاویـیه‌کانی سه‌خته و ئێسـتا له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاری ژومادیان چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرێت. پـێـنجه‌که‌ی دیکه که یه‌کێـکیان شۆفێره‌که‌یه له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ژینیانگ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
ته‌رمی قوربانیـیه‌کان وه‌ها سووتاون که ناناسرێنه‌وه و ته‌نها له ڕێـگه‌ی تاقیکردنه‌وه DNA وه ده‌توانرێت بناسرێنه‌وه.