ڕێبه‌رانی ئه‌ڵمانیا و چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌یمانیان دا په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵات له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌هێز بکه‌ن ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که سه‌رۆک وه‌زیری چین وین ژیاباو له دوا قۆناغی گه‌شته‌که‌ی دا بۆ سێ وڵاتی ئه‌وروپا گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکڵ به ڕێوڕه‌سمێک له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا به‌خێرهاتنی به‌ڕێز وينی کرد بۆ ئه‌ڵمانیا. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ردوو ڕێبه‌ر به‌شدارییان کرد له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌زیرانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رۆک وه‌زیر وین به کاربه‌ده‌ستانی گوت له کاتێکدا هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ئابوری ده‌بنه‌وه به بڕوای ئه‌و ئه‌و قه‌یرانه ئابورییانه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتین. ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز وين بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا له نێویاندا به‌ڕیتانیاو هه‌نگاریاش هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ئازادکردنی که‌سایه‌تی به ناوبانگ جو جیا و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی خه‌باتکار ئای وی وی.