چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند خوازیاره له میانه‌ی وتووێژه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیبیا‌و بزوتنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوه‌کان چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ كێشه‌کانی لیبیا بدۆزێته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هۆنگ لی گوتی ئه‌و وتووێژانه‌ی که له ڕۆژی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رهه‌ڵداوان محه‌مه‌د جبریلدا ئه‌نجام ده‌درێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی چینه بۆ په‌یوه‌ندی کردن به هه‌موو لایه‌نه ناکۆکه‌کانه‌وه. جبریل به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانه کاتی لیبیایه، که هۆنگ به هێزێکی گرنگی سیاسه‌تی لیبیا ناودێری کرد.
ڕۆژنامه‌ی گلۆبه‌ڵ تایمزی سه‌ر به پارتی کۆمۆنیست سه‌ردانه‌که‌ی جبریلی به به‌شێک له هه‌وڵه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوان بۆ په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ وڵاته سه‌ره‌کییه‌کانی جيهیان له قه‌ڵه‌م دا. ڕۆژنامه‌که له زاری شاره‌زایه‌کی سیاسییه‌وه ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی چین خواستێکی زۆریان بۆ کۆتایی هێنان به‌م شه‌ڕه‌ی نێوان سه‌رهه‌ڵداوه‌کان و هێزه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌ربڕیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی عه‌بدول عاطی عوبه‌یدی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانێکی سێ ڕۆژی بۆ بێژینگ کرد.