به‌پێی ڕاپۆرتێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به دواچوونی توندوتیژی دژ به ژنان له ئاماری 6 مانگی ئه‌مساڵدا نزیکه‌ی هه‌زار ژن زیانیان پێ که‌وتووه. چیمه‌ن ساڵح ڕۆژنامه‌نووس و سه‌ر نووسه‌ری کوردستان ئۆنلاین له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت توندوتیژی ڕه‌گێکی پته‌وی هه‌یه له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر ئاسایی‌یه سه‌دان ژن بکه‌ونه به‌رده‌م توندوتیژی جه‌سته‌یی وه یا خود مه‌عنه‌وی. ده‌شڵێت کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، خه‌ڵک ئه‌وه‌نده به دوای یه‌که‌وه‌یه به دوای خوه‌یه‌وه نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:36 خوله‌كه.