ڕۆژی هه‌ینی ڕێـکه‌وتی 22 ی مانگی حه‌وتی 2011 به سه‌دان که‌سی هاوڵاتی کورد له چوار پارچه‌ی کوردسـتانه‌وه له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له شـاری له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به تۆپـبارانکردنی ناوچه سـنووریـیه‌کانی کوردسـتانی عێراق له لایه‌ن تۆپـخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشی سوپای ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سـنووریـیه‌کانی کوردسـتانی عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و له‌ناوچوون گیان و ماڵی خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی و ئاگرتێبه‌ربوونی سه‌دان هه‌کتار له کێو و چیا و باخ و باخاتی ناوچه‌که‌ی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕه‌وه‌ندی کوردی له به‌ریتانیا هاوکات له‌گه‌ڵ شـاره‌کانی تری ئه‌وروپا ده‌سـتیان داوه‌ته چالاکی و خۆپـیشـاندان دژی ئه‌وه‌ی که خۆپـیشـانده‌ران به به‌زاندنی سـنووری نێوده‌وڵه‌تی عێراق ناوی لێ‌ده‌به‌ن.
چیمه‌ن ڕه‌حیمی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له له‌نده‌ن چاوپـێـکه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شـداربوویه‌کی خۆپـیشـاندانه‌که‌دا کردووه و ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده کردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:32 خوله‌كه.
چه‌ند وێنه‌یه‌کی خۆپـیشـاندانه‌که: