Accessibility links

کۆنفرانسی گەشەپێدانى ئابورى هەرێمى کوردستان لە لەندەن

  • Chiman Rahimi

دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆ ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی گەشەپێدانى ئابوورى هەرێمى کوردستان لە لەندەن ده‌دوێت، سێشه‌ممه‌ 15 ی شه‌شی 2010

دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆ ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی گەشەپێدانى ئابوورى هەرێمى کوردستان لە لەندەن ده‌دوێت، سێشه‌ممه‌ 15 ی شه‌شی 2010

ڕێـکه‌وتی 15 ی مانگی شه‌شی 2010 دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و شـاندێـکی یاوه‌ر گه‌یشـتنه‌ شـاری له‌نده‌نی پایته‌خت بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌شـداریکردن له‌ کۆنفرانسێـکی دوو ڕۆژه‌ که‌ به‌ مه‌به‌سـتی بانگه‌وازکردنه‌ بۆ بازرگانان و کۆمپانیا هه‌ره‌ گه‌وره‌ بیانیـیه‌کان تا سه‌رمایه‌کانیان بـبه‌ن و له‌ باکوری عێراق سه‌رمایه‌گوزاری بکه‌ن.

ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی گەشەپێدانى ئابوورى هەرێمى کوردستان لە لەندەن، سێشه‌ممه‌ 15 ی شه‌شی 2010

ئاماده‌بووانی کۆنفرانسی گەشەپێدانى ئابوورى هەرێمى کوردستان لە لەندەن، سێشه‌ممه‌ 15 ی شه‌شی 2010

ماوه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ دوو ڕۆژه‌ و له‌ درێژه‌ی ئه‌و زنجیره‌ چالاکی‌گه‌له‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت که‌ کاربه‌ده‌سـتانی کورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ هه‌موو کۆمپانیا و بازرگانانی جیهان ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن که‌ باکوری عێراق ناوچه‌یه‌کی ئه‌من و ئسـتراتیژیکه‌ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌ بواری جۆراوجۆر.

له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا نوێنه‌ری ده‌یان کۆمپانیای به‌ناوبانگ، له‌وانه‌ بانکی HSPC و فڕۆکه‌وانی لوفتانزا به‌شـداریان کردووه‌.

له‌ یه‌که‌م ڕۆژی ئه‌م کۆنفرانسه‌دا ته‌نیا 20 خوله‌ک کات دیاری کرابوو بۆ پـرسیار و وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌وانان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی کورد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی چیمه‌ن ڕه‌حیمی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ له‌نده‌ن بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:32 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG