ڕێـکه‌وتی 4 ی مانگی نۆی 2011 ڕێـکخراوی کیا له شـاری له‌نده‌ن ئێواره کۆڕێـکی به‌ڕێوه‌برد بۆ نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد به‌ختیار عه‌لی، که تیایدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ڕووناکبیران و که‌سایه‌تی ناسراوی کورد ئاماده‌بوون.
سیمیناره‌که به ناونیشـانی میدیا و نوێگه‌ری، نیگایه‌ک ده‌رباره‌ی میدیای نوێ و په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی حه‌قیقه‌ت و ئازادیـیه‌وه سـازکرابوو.
به‌ختیار عه‌لی له ده‌سـپـێـکی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌وه دا که جیاوازیـیه‌کانی نێوان میدیای داخراو و میدیای کراوه چین؟. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می پۆستمۆدێرنزم (Postmodernism) چۆن ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نانه‌ت له داخراوترین کۆمه‌ڵـگاکاندا ده‌توانن پـێشـکه‌وتووترین ئامێره‌کانی میدیا بکڕن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کاری‌بهێنن، له کاتێـکدا که ئه‌مه به‌و واتایه نیـیه که کۆمه‌ڵگا پـێشـکه‌وتووه.
نووسه‌ر وه‌کو نموونه باسی له‌وه کرد که ده‌توانین بۆ ئه‌وه‌ی باشـتر له باسه‌که حاڵی بـبین دیوارێـک بهێنینه پـێش چاوی خۆمان که له کۆمه‌ڵـگایه‌کی داخراودا کاتێـک میدیا وه‌کو چه‌ک له ده‌سـتی زۆرداراندا به‌کاردێت، به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و دیواره یه‌ک شـاشه ده‌بینین که یه‌ک دیمه‌ن و کۆمه‌ڵێـک ده‌موچاوی دیاریکراو هه‌ر دووباره ده‌بنه‌وه و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵـک هه‌ر وه‌کو بینه‌ر ده‌مێنـنه‌وه. له کاتێـکدا که میدیای کراوه ده‌رفه‌ت بۆ هه‌مووان ده‌خولقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌که ژماره‌یه‌کی زۆر شـاشه و په‌نجه‌ره‌ی جیاوازجیاواز به بیروبۆجوونی جیاوازه‌وه ده‌ربکه‌ون.
پاشـان به‌ختیار عه‌لی له درێژه‌ی باسه‌که‌ی تیشـکی خسته سه‌ر قوڵایی کاریگه‌ری میدیا له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و چۆن ته‌نانه‌ت هه‌ندێـک جار له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب لاسایی ژیان بکاته‌وه به پـێچه‌وانه ژیان لاسایی ئه‌ده‌ب ده‌کاته‌وه و زۆر جار مرۆڤ ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی له‌سه‌ر کاراکته‌ری ناو چیرۆک یان ڕۆمانێـک داده‌ڕێژێت.
به‌ختیار له وه‌ڵامی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا گوتی ئێمه کۆمه‌ڵـگایه‌کین که کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه و هاتنی ئه‌م مۆدێرنیه‌ش بۆ کۆمه‌ڵـگاکه‌ی ئێمه ده ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئه‌و کێشانه‌ی گه‌وره‌تر کردووه‌ته‌وه. ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ پـێـکهاته کۆنه‌کانی خۆماندا زۆر زۆر کێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئێسـتا هاتنی میدیا کۆمه‌ڵێـک کێشه‌ی تری بۆ دروسـتکردووین، بۆیه ئێمه له‌م جۆره کۆڕانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌و کێشانه تێبگه‌ین که ڕووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:45 خوله‌كه.