له‌م ڕۆژانه‌دا کاتێـک له ناوه‌ڕاستی شـاری له‌نده‌نه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌یان چادر که له به‌رده‌م کڵێسـای گه‌وره و به‌ناوبانگی سه‌ینت پـۆڵ لێـدراون، سه‌رنجت ڕاده‌کێشن.
له ناو چادره‌کاندا به سه‌دان که‌س که خۆیان ده‌ڵێن لایه‌نگرانی ئاشـتی و ئازادی و یه‌کسـانی‌خوازی کۆمه‌ڵایه‌تین به هێمنانه ژیان به‌سه‌رده‌بن. ئه‌م چالاکوانانه ناوی خۆیان ناوه بزوتنه‌وه‌ی به هێمنانه داگیرکردنی له‌نده‌ن.
ئه‌وان له ڕێـکه‌وتی 7 ی مانگی ده‌ی سـاڵی 2011 وه ده‌سـتیان داوه‌ته ئه‌م چالاکیـیه و ده‌ڵێن ده‌بێت سه‌روه‌ت و سامانی بریتانیا دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵـکدا دابه‌شبکرێن. هه‌روه‌ها داوای گۆڕانی حکومه‌ت ده‌که‌ن.
ده‌وڵه‌تی بریتانیا پـۆلیس و داموده‌زگای یاسایی زیاتر له شه‌ش هه‌فته‌یه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ئه‌م چالاکوانانه له به‌رده‌م کڵێسـاکه ده‌ربکه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
چه‌ند ڕۆژێـک پـێش ئێسـتا هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌سـتیانگرت به‌سه‌ر بینای هه‌ره گه‌وره‌ی بانکی UBS که چۆڵکرابوو. ئه‌وان ده‌ڵێن بۆچی ده‌بێت سه‌رمایه‌داری به سه‌دان بینای چۆڵکراوی هه‌بێت له وڵاتی بریتانیا له کاتێـکدا که هه‌زاران هاوڵاتی له برسێتی و هه‌ژاری و بێ ماڵیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
شایانی باسه که ئه‌م بزوتنه‌وه هه‌تا ئێسـتا بووه‌ته هۆی ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی دوو قه‌شه‌ی پایه به‌رزی کڵێسـای سه‌ینت پـۆڵ، چونکه له ڕوانگه‌ی یاسایی‌یه‌وه ده‌بێت ئه‌وان داوای ده‌رکردنی ئه‌و چالاکوانانه بده‌ن، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سـتوری ئاینی کریسـتیانێتی ئه‌و ڕێـگایانه پـێ‌نادات که ڕێـگا به پـۆلیس بده‌ن که بۆ ده‌رکردنی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوانه که‌ڵک له توندوتیژی وه‌ربگرێت. له ئاکامدا قه‌شه‌کان له ناو دوو ڕێانێـکی ئاسـته‌مدا نازانن ده‌بێت چی بکه‌ن.
یه‌کێـک له هه‌ڵسوڕاوان سه‌باره‌ت به بزوتنه‌وه‌که‌یان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " من لێره‌م چونکه حکومه‌تی ئه‌م وڵاته به که‌سـانی وه‌ک من ده‌ڵێت ده‌بێت ئیش بکه‌ن بۆ پاره‌یه‌کی که‌م، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ناو دڵی له‌نده‌ن له باشـترین هه‌لومه‌رجدا ژیان به‌سه‌رده‌بن، زۆرترین پاره‌یان پـێده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیش بکه‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌مه بگۆڕین. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕۆژانه بووه‌ته سه‌ر دێڕی هه‌واڵه‌کان و خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت زانیاری زیاتر وه‌ربگرن، خه‌بات دژی گه‌نده‌ڵی ده‌سـتیپـێـکردووه و ده‌بێت خه‌ڵک ڕانه‌وه‌ستن و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له میسره‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه و درێژه‌ی ده‌بێت، هه‌رچه‌نده له میسردا به ڕێـگایه‌کی هه‌ڵه‌دا برا. ئه‌وا من هه‌ر ئێسـتا له دادگا گه‌ڕاومه‌ته‌وه و بڕیاردراوه ڕۆژی 19 مانگی دوازده بۆ دادگا بگه‌ڕێنه‌وه به مه‌به‌سـتی چۆڵکردنی به‌ر کڵێسـای سه‌ینت پـۆڵ."
له ناو چادره‌کاندا چه‌ندین چادری چالاکوانانی کورد به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام له ناویاندا که‌س نه‌بوو هه‌تا چاوپـێـکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:53 خوله‌كه.