کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له شیلی ده‌ڵێن هه‌ڵکه‌ندنی کونی ده‌ربازبوونیان ته‌واوکردووه بۆ 33 کرێکاری کانێـک که زیاتر له 2 مانگه له ژێر زه‌وی گیریان خواردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕه‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به ده‌رهێنانه‌وه‌یان له ژێر زه‌وی بکه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵکه‌ندنی کونه‌که ئه‌و کاره‌ی به هه‌نگاوێـکی مه‌زن ناوبردووه.
وه‌زیری کانه‌کانی شیلی لۆرانس گوڵبرن ئه‌و ساته‌ی به هه‌نگاوێـکی گرنگ له پرۆسه‌ی ڕزگارکردنه‌که ناوبردووه، به‌ڵام گوتیشی کارێـکی زۆریان له به‌رده‌م ماوه و داوای ئارامی کردووه و ده‌ڵێت کارمه‌ندانی فریاگوزاری و خانه‌واده‌کانیان ده‌زانن پـرۆسه‌که چیـیه و چه‌ند کاتی ده‌وێت.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه ئه‌و کارمه‌ندانه 600 مه‌تر له ژێر زه‌وی گیریان خواردووه له زووانێـکی مانگی هه‌شته‌وه. کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن خۆراک و ئاو هه‌روه‌ها پـێداویستی تریان بۆ ڕه‌وانه کردوون.