کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له شیلی یه‌ک له دوای یه‌کی ئه‌و 33 کرێـکاره ده‌رده‌هێننه‌وه که له مانگی هه‌شته‌وه له قوڵایی زیاتر له نیو کیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویدا گیریان خواردووه.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه 22 له‌و کرێـکارانه به که‌بسولێـکی ئاسنی به‌رزکراونه‌ته‌وه بۆ سه‌رێ. ئه‌م پـرۆسه ئاڵۆز و سه‌خته‌ی ڕزگارکردنه بێ وێنه‌یه له مێژووی باکوری شیلیدا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر کرێـکارێـک به‌رز ده‌کرێته‌وه و له که‌بسوله‌که دێته ده‌رێ له لایه‌ن کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن و کاربه‌ده‌سـتان و که‌سوکاریه‌وه به هاواری خۆشحاڵیه‌وه پـێشـوازی لێـده‌کرێت. هه‌ندێـکیان به‌ر له‌وه‌ی بـبرێن بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌سـتیان به نوێژ و نزا کرد.
شـایه‌نی باسه ئه‌م کرێـکارانه بۆ ماوه‌ی 69 ڕۆژه له ناو ئه‌و کانه‌ی سان خۆزێدا گیریان خواردبوو. تا ئێسـتا تۆمار نه‌کراوه که‌س ئه‌وه‌نده له ژێر زه‌ویدا و به‌و قوڵایـیه مابێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروسـتی شیلی ده‌ڵێت ئه‌و کرێـکارانه‌ی تا ئێسـتا ڕزگارکراون باری ته‌ندروسـتیان باشه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کونه‌ی لێـدراوه بۆ ده‌رهێنانی کرێـکاره‌کان درێژێـکه‌ی 622 مه‌تره، ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی یه‌ک کاتژمێری ده‌وێت بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ر کرێـکارێـک. پـێشـبینی ده‌کرێت پـرۆسه‌ی ده‌رهێنانی هه‌موو کرێـکاره‌کان نزیکه‌ی 2 ڕۆژ بخایه‌نێت.
زیاتر له هه‌زار ڕۆژنامه‌وان له ده‌وری کانه‌که کۆبوونه‌وه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که. ته‌له‌فیزیۆنی شیلی ڕاسته‌وخۆ هه‌واڵه‌که په‌خش ده‌کات.