چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت سه‌رۆکی شیلی سیباستیان پـنێرا و سه‌رۆکی بۆلیڤی ئیڤۆ مۆرالس پـێـکه‌وه ئاماده بن له ده‌می ده‌رهێنانی ئه‌و 33 کرێـکاره‌ی وا بۆ زیاتر له 2 مانگه له ناو کانێـکدا گیریان خواردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـرۆسه‌ی ده‌رهێنانی کرێـکاره‌کان له نیوه شه‌وی سێشه‌ممه ده‌سـتپـێـده‌کات که ده‌کاته کاتژمێر 3 ی چوارشه‌ممه به کاتی کرینچ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به قسه‌ی هه‌ندێـک کاربه‌ده‌سـت ڕه‌نگه پـرۆسه‌ی ده‌رهێنانه‌که چه‌ند کاتژمێرێـکیش زووتر ده‌ستـپـێـبکات. پـێشـبینی ده‌کرێت پـرۆسه‌که نزیکه‌ی 2 ڕۆژ بخایه‌نێت و یه‌ک له دوای یه‌ک ڕزگاریان بکه‌ن.
کرێـکاره‌کان بریتین له 32 کرێـکاری چیلی و یه‌ک کرێکاری بۆلیڤی.
ئه‌و که‌بسوله‌ی به نیازن له پـرۆسه‌ی ده‌رهێنانی کرێـکاره‌کاندا به‌کاریبهێنن ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌رکه‌وتوویی تاقی کرایه‌وه. که‌بسوله‌که که به فینیکس ناوی ده‌برێت نیو مه‌تر پانه و ئۆکسجین و ته‌له‌فونی تێدایه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کرێـکارانه له 5 ی مانگی هه‌شته‌وه له‌و کانه‌ی به سان خوزێ ناسراوه گیریان خواردووه پاش ئه‌وه‌ی داڕمانێـک له ناویدا ڕوویدا.