وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا (پـنتاگۆن) لۆمه‌کراوه له‌سه‌ر بزربوونی زۆربه‌ی ئه‌و 9.1 ملیار دۆلاره‌ی که له داهاتی نه‌وت و گازی عێراق درابووه ده‌ستی بۆ خه‌رجیه‌کانی پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
به‌شی کوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا وتوێژێکی له‌گه‌ڵ پسپۆر ( چارلس ده‌ن) له ئینستیتوتی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستی بنکه له واشنتن دی سی سازداوه و ناوبراو ده‌ڵێت من بڕاوام وا نیـیه ئه‌و بڕه پاره نادیاره بۆ مه‌به‌ستی دیاریکراوی خۆی به‌کار نه‌هێندرابێت، یان به شێوه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵ خه‌رجکرابێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.