دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپۆڕی نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا باس له نه‌خۆشی به‌رزی فشـاری خوێن ده‌کات و ده‌ڵێت فشـاری خوێن بریتیـیه له دوو ژماره که یه‌کێـکیان هی سه‌ره‌وه‌یه و پـێی ده‌گوترێت systolic blood pressure و له حاڵه‌تی سـروشتیدا له نێوان 100 – 120. ژماره‌ی ژێره‌وه‌ش پـێی ده‌گوترێتdiastolic blood pressure و له نێوان 60 – 80 .
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت له حاڵه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشـاری خوێن ئه‌م ژمارانه به‌رز ده‌بنه‌وه و ده‌گاته 140 و سه‌رووتر بۆ خوێندنه‌وه‌که‌ی سه‌ره‌وه و له 80 – 90 بۆ سه‌ره‌وه بۆ خوێندنه‌که‌ی خواره‌وه. ده‌شڵێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێـک هه‌ست به گێژی و بێ هێزی بکات ئه‌وا ڕه‌نگه له ئه‌نجامی دابه‌زینی فشـاری خوێن بێت، وه مه‌به‌ستیش له دابه‌زینی فشـاری خوێن ئه‌وه‌یه له کاتی لێدانی دڵ و گوشرانی که خوێن فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه، فشـاره‌که زۆر نزم بێت ئه‌وا خوێن به شێوه‌یه‌کی ئاسایی و پـێویست ناگاته سه‌ر یان ئه‌ندامه‌کانی دیکه‌ی له‌ش و له ئه‌نجامدا ئه‌و که‌سه هه‌ست به گێژی و بێ هێزی ده‌کات.
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێگای مه‌ترسیـیه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سـانه‌ی که‌وا دووچاری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشـاری خوێن ده‌بن هیچ جۆره نیشـانه‌یه‌کی ڕوونیان بۆ ده‌رناکه‌وێت هه‌تا ئه‌و که‌سه پـێی بزانێت، وه‌لێ هه‌ندێـک جار ژانه سه‌ر، باش نه‌دیتن، لێـدانی دڵ به خێرایی، ژانی سنگ و هه‌ناسه سواری ڕه‌نگه له ئاکامی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشـاری خوێن بن. ده‌شڵێت به‌رزبوونه‌وه‌ی فشـاری خوێن ڕه‌نگه گیروگرفتی گه‌وره‌ی لێبکه‌وێته‌وه، وه‌ک جه‌ڵته‌ی مێشـک که له‌وانه‌یه ده‌ستێـک یان قاچێـک یان هه‌ر ئه‌ندامێـکی دیکه‌ی له‌ش له کار بخات.
پاشـان دکتۆر چالاک باس له هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی فشـاری خوێن ده‌کات و ده‌ڵێت ڕه‌نگه جینی بێت، واته له باوپاپیرانه‌وه مابێته‌وه و یان خواردنی خوێ به ڕێژه‌یه‌کی زۆر و خواردنی مه‌ی و جگه‌ر کێشـان و سستی و قه‌ڵه‌وی و که‌م جوڵانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:46 خوله‌كه.