ڕۆژی هه‌ینی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر به‌هێز به گوڕی 8.9 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له وڵاتی ژاپـۆنی دا و بووه مایه‌ی سونامیـیه‌کی وێرانکه‌ر که ناوچه‌یه‌کی ئه‌و وڵاته‌ی به ئاوی ده‌ریا برد.
ئه‌م کاره‌سـاته کاریگه‌ری زۆر خراپـی کردۆته سه‌ر سه‌لامه‌تی و ته‌ندروسـتی ژاپـۆنیـیه‌کان و به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نزیـکن له‌و ده‌زگا ناوکیـیانه‌ی له ئاکامی بومه‌له‌رزه‌که زیانیان پـێـکه‌وتووه و تیشـکی ناوکیان لێوه ده‌رده‌چێت.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپۆڕ له نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و تیشـکانه دوو جۆره کاریگه‌ریان هه‌یه.
یه‌که‌م گاریگه‌ره سه‌ره‌تایـیه‌کانی بریتیه له‌وه‌ی تووشی ڕشـانه‌وه و گه‌ده تێـکچوون و سکچوون و ئه‌گه‌ر تیشکه‌که به‌رده‌وامبێت ئه‌وا پـێست وه‌ک ئاوی گه‌رم ده‌سووتێنێت و هه‌روه‌ها تووشی گێژی و بێ تاقه‌تی و له‌ش داهه‌ژان و ناڕێـکی له فیکری و هه‌روه‌ها خانه‌کانی خوێن وه‌کو خرۆکه سپـی و سووره‌کان ڕێژه‌یان دێته خواره‌وه و له‌وانه‌یه له پاش چه‌ند ڕۆژێـک بـبێته مایه‌ی به‌ربوونی خوێنی لووت یان خوێنی شوێنی دیکه. ئه‌وانه‌شی ڕێژه‌یه‌کی زۆریان به‌ربکه‌وێت ئه‌وا بۆی هه‌یه کاریگه‌ری بکاته سه‌ر مێشـکیان و له ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌سـتبده‌ن، وه‌کو ئه‌وه‌ی له کاره‌سـاته‌که‌ی چرنۆبڵدا ڕوویدا.
دووه‌م کاریگه‌ریه درێژخایه‌نه‌کان و زیاتر ئه‌وانه‌ی تووشی بڕێـکی که‌متر له تیشکی ناو‌کی بووبێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت زیاتر تووشی نه‌خۆشیـیه‌کانی شێرپه‌نجه بن و تێـکچوونی خانه‌کانی له‌ش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:30 خوله‌كه.