گۆڕانی شێوه‌ی ژیانی مرۆڤ به‌هۆی مه‌زنبوون و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رژمێری خه‌ڵـک له ناو شـاردا و زیاتر به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی گواسـتنه‌وه و کارکردن له ئۆفیسه‌کاندا و گۆڕینی شێوه‌ی خۆراکی مرۆڤ، ئه‌مانه چۆن کارده‌که‌ن سه‌ر باری ته‌ندروسـتی مرۆڤ؟
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپۆڕ له نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت له‌و سه‌د سـاڵه‌ی دوایی و به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـتپـێـکردنی شۆڕشی پـیشه‌سـازی و ڕۆیشـتنی خه‌ڵـک بۆ شاره گه‌وره‌کان و شارۆچکه‌کان که به ژماره‌یه‌کی زۆر خه‌ڵـک تێدا کۆده‌بێته‌وه و گۆڕانی شێوازی ژیان که‌وا زۆربه‌ی کاتی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و کاتی ئیش به‌سه‌ری ده‌برد به‌ڵـکو ئێسـتا زیاتر ئیشـکردن له ئۆفیس و له ناو چوار دیوار و که‌متر هاتۆچۆکردن به‌سه‌ر ئیشه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌بوونی خواردن به چوار وه‌رزی سـاڵ له هه‌موو کاتێـکی سـاڵ خواردنی جۆراو جۆر به بڕی زۆر و هه‌روه‌ها له کاتی کارکردن خواردن له مرۆڤ نزیکه و هه‌روه‌ها که ده‌گاته‌وه ماڵه‌وه به هه‌مان شێوه، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی کاریگه‌ریـیه‌کی زۆری کردۆته سه‌ر ته‌ندروسـتی خه‌ڵـک به‌وه‌ی که‌وا له‌شـی مرۆڤ دووچاری دۆخێـک بووه که‌وا بڕێـکی زۆر له خواردن و که‌مێـک له ئیشـکردن و له ئه‌نجامدا ئه‌و وزه‌یه‌ی که پـێشـتر له کاری ڕۆژانه سه‌رفی ده‌کرد ئێسـتا بووه‌ته مایه‌ی هۆکاری نه‌خۆشی و تێـکدانی ته‌ندروسـتی مرۆڤ و له ئه‌نجامی ئه‌و نا هاوسه‌نگیـیه چه‌ند ئه‌نجامێـکی ته‌ندروسـتی لێده‌رکه‌وتووه که ئه‌مانه‌ش خۆی ده‌بینێته‌وه له نه‌خۆشـیـیه‌کانی وه‌کو قه‌ڵه‌وی و زۆربوونی چه‌وری ناو خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌سـتۆی خوێن و گیرانی خوێنبه‌ره‌کان.
پاشـان دکتۆر کرمانج باس له نه‌خۆشی گیرانی خوێنبه‌ره‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت چ ئه‌و خوێنبه‌ره گه‌ورانه‌ی له دڵه‌وه خوێن بۆ هه‌موو له‌ش ده‌به‌ن و یاخود ئه‌و موو لوولله بچووکانه‌ی که له ناو هه‌ر ئه‌ندامێـکی له‌شدا به شێوه‌یه‌کی زۆر ورد و باریک هه‌ن و شوێنی گۆڕانکاری خوارده‌مه‌نین له نێوان خانه‌کانی له‌ش، ئه‌مانه تایبه‌تمه‌ندیـیه‌کیان هه‌یه به‌وه‌ی که‌وا زۆر توانایان هه‌یه به‌وه‌ی به‌پـێی پـێویسـتی له‌ش که‌م و زۆر خواردن و وزه بۆ له‌ش به‌رن و هه‌روه‌ها ئه‌و شته‌ی که‌وا له له‌ش زیاد ده‌بێت ده‌بێت بیگه‌ڕێنـنه‌وه، به‌ڵام زۆر جار ڕووی ناوه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کانی خوێن به چه‌وری و شه‌کره و خواردنی جۆراوجۆر ته‌سک ده‌بنه‌وه و ده‌بنه ڕێـگر له به‌رده‌م تێپه‌ڕبوونی خواردن و چه‌وری دیکه به ناویاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:41 خوله‌كه.