دکتۆر چالاک به‌رزنجی پـسپۆڕی نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌م جاره باس له نه‌خۆشی شه‌کره ده‌کات و ده‌ڵێت یه‌کێـک له‌و نه‌خۆشـیانه‌ی له‌م سه‌د سـاڵه‌ی دوایـیدا سه‌ری هه‌ڵداوه و گیروگرفتی زۆری بۆ ته‌ندروسـتی خه‌ڵک دروسـتکردووه بریتیـیه له نه‌خۆشی شه‌کره، ئه‌ویش حاڵه‌تێـکه له‌ش توانای هه‌رسکردن و مێتابۆلزمی شه‌کری که‌م ده‌بێته‌وه. مه‌به‌سـتیش له شه‌کر ته‌نها ئه‌و خۆراکانه نیـیه که شیرینن، به‌ڵـکو ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی کاربۆهایدرایتدا له له‌شـدا ده‌توێنه‌وه و ده‌بن به شه‌کر، ئه‌وانه‌ش وه‌ک برنج و په‌تاته و نان و زۆربه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی که له شێوه‌ی کاربۆهایدرایتی قورسن له له‌شـدا و پاش ئه‌وه‌ی هه‌رس ده‌کرێن ده‌بن به مادده‌ی شه‌کر و ده‌بێت له‌ش ئه‌و شه‌کره به‌هۆی هه‌بوونی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلینه‌وه زیاتر هه‌رس بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وزه بدات به له‌ش، وه ئه‌گه‌ر هه‌ر کاتێـک که‌می هه‌بێت له مادده‌ی ئه‌نسۆلین یاخود له‌ش توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت که‌وا ئه‌نسۆلین وه‌کو پـێویست به‌کاربهێنێت ئه‌وا له سه‌رئه‌نجام نه‌خۆشی شه‌کره‌ی لێـده‌بێته‌وه.
پاشـان دکتۆر چالاک ده‌ڵێت نه‌خۆشی شه‌کره زۆربه‌ی کات نیشـانه‌ی نیـیه و له کاتێـکدا نیشـانه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وا زۆربه‌ی جار ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیـیه‌دا تێپه‌ڕیوه و باشـترین شێواز بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی نه‌خۆشی شه‌کره ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێـک که سـاڵانه جارێـک بڕوات فه‌حسی خۆی بکات بۆ ڕێژه‌ی شه‌کر، ئه‌وه‌ش پـێویسته شه‌و پاش 8 یان 9 ی ئێواره هیچ خواردن نه‌خوات و ئینجا به‌یانیـیه‌که‌ی بڕوات فه‌حسی خوێن بکات پـێش نانخواردن. ئه‌گه‌ر بێت و ڕێژه‌ی شه‌کره‌که‌ی له 126 زیاتر بێت له دوو جاردا ئه‌وا ده‌سـتنیشـانکردنی نه‌خۆشی شه‌کره ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێت و 2 کاتژمێر پاش نان خواردن ڕێژه‌ی شه‌کره‌که‌ی له 200 به‌سه‌ره‌وه بێت ئه‌مه‌ش دیسـان ده‌سـتنیشـانکردنی نه‌خۆشی شه‌کره‌ی لێ ده‌رده‌چێت.
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت نه‌خۆشی شه‌کره ورده ورده ده‌سـتپـێـده‌کات و له‌و کاته‌ی ده‌سـتپـێـده‌کات تا نیشـانه‌کانی ده‌رده‌که‌وێت ڕه‌نگه چه‌ند سـاڵێـکی پـێبچێت، وه زۆربه‌ی جار ده‌ڵێن کاتێـک نه‌خۆشی شه‌کره ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت ئه‌وا نزیکه‌ی 5 سـاڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه. زۆربه‌ی کات به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سـتنیشـان ده‌کرێت وه‌ک زۆربه‌ی ئاو خواردنه‌وه و زۆر توینی بوون و شه‌و هه‌سـتانه‌وه بۆ میزکردن یان زۆر میزکردن، یان ئه‌و که‌سه گێژ ده‌بێت یان ژانه سه‌ر ده‌گرێت، ئه‌مانه هه‌مووی له ئه‌نجامی به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌کره له خۆیندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:58 خوله‌كه.