دکتۆر چالاک سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی پـسپۆڕی نه‌خۆشیـیه‌کانی هه‌ناو و دڵ له ئه‌مه‌ریکا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت کۆڵسـترۆڵ بریتیـیه له چه‌وریـیه‌ک که به ڕێژه‌یه‌کی که‌م له خوێنی هه‌موو که‌سێـکدا هه‌یه و ئه‌م چه‌وریـیه زۆر پـێویسته بۆ دروسـتبوونی خانه‌کانی له‌ش و گه‌شه‌کردنیان. ده‌شڵێت گیروگرفت دروست ده‌بێت کاتێـک ڕێژه‌ی ئه‌و چه‌وریـیه یاخود ئه‌م کۆڵسـترۆڵه به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسـتێـکی زیان به‌خش.
دکتۆر چالاک ده‌ڵێت له کاتی شیکردنه‌وه‌ی خوێن بۆ زانینی کۆڵسـترۆڵ، چوار ژماره‌مان ده‌سـت ده‌که‌وێت، یه‌کێـکیان بریتیـیه له ڕێژه‌ی کۆڵسـترۆڵ به گشـتی که ئه‌مه‌ش وا په‌سه‌ند ده‌کرێت له 200 میلیگرام له ناو خوێندا که‌متر بێت.
پاشان کۆڵسـترۆڵی خراپ و کۆڵسـترۆڵی باش هه‌یه. خراپه‌که به LDL ناسراوه و ئه‌گه‌ر ڕێژه‌که‌ی له ئاسـتی ئاسایی خۆی به‌رز بـبێته‌وه ئه‌وا زیان به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، به تایبه‌تی له خوێنبه‌ره‌کانی خوێن که ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی ته‌نگ بوونه‌وه و ئه‌سـتوربوونی ئه‌و خوێنبه‌رانه و ڕه‌قبوونیان و له ئه‌نجامدا که‌مبوونه‌وه‌ی خوێن بردن بۆ هه‌ر شوێنێـک که ئه‌و خوێنبه‌ره بۆی بچێت، ئه‌مه‌ش وا باشه که ڕێژه‌که‌ی له 130 که‌متربێت و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره یان نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه له 100 که‌متربێت باشتره و به‌پـێی زانستی نوێ باشتریش وایه له 70 که‌متربێت.
کۆڵسـترۆڵی باش که به HDL ناسراوه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ کار ده‌کاته سه‌ر پاکـکردنه‌وه‌ی له‌ش له کۆڵسـترۆڵی زیان به‌خش و ئه‌مه تا ڕێژه‌که‌ی زیاتر بێت زیاتر سوود به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، وه ئه‌گه‌ر له 60 میلیگرام بۆ هه‌ر لیترێـک له خوێن زیاتربێت ئه‌وا زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 40 تا 45 که‌متربێت ئه‌وا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێـده‌کرێت که‌وا زیاتر کۆڵسـترۆڵ زیان به له‌شی بگه‌یه‌نێت و پـێویستی به وه‌رزش و خواردنی سه‌وزه‌مه‌نی هه‌یه تا بتوانێت ئه‌م ڕێژه‌یه به‌رز بکاته‌وه.
چواره‌م پـێی ده‌گوترێت Triglycerides هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر کۆڵسـترۆڵ داده‌نرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م چه‌وریـیه له خوێندا په‌یدا ده‌بێت له ئه‌نجامی خواردنی کاربۆهایدرایت، وه‌کو برنج، په‌تاته یاخود هه‌ر جۆره دانه‌وێڵه‌یه‌ک که‌وا ده‌بێته به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌کر له خوێن و له هه‌مان کاتدا ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌کره زیاتربێت ئه‌وا له‌ش ده‌یگۆڕێت بۆ ئه‌م چه‌وریـیه و باشتر وایه ڕێژه‌که‌ی له 150 که‌متربێت.
پاشـان دکتۆر چالاک ده‌ڵێت کۆڵسـترۆڵی HDL ئه‌گه‌ر له 60 میلیگرام بۆ هه‌ر لیترێـک له خوێن زیاتربێت ئه‌وا زۆر باشه، بۆ نموونه چه‌ند خانه‌واده‌یه‌ک له ژاپـۆن و ئیتالیا هه‌بوون ئه‌ندامه‌کانیان ته‌مه‌نیان درێژبوو و تووشی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشـک نه‌ده‌بوون. دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خوێنه‌کانیان کرا ده‌رکه‌وت ڕێژه‌ی HDL کۆڵسـترۆڵیان زۆر به‌رزبووه.
دکتۆر چالاک هه‌روه‌ها باس له مه‌ترسیـیه‌کانی کۆڵسـترۆڵ ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رزبوونه‌وه‌ی له خوێندا هیچ نیشـانه‌یه‌کی نیـیه تا ئه‌و ده‌مه‌ی مرۆڤ تووشی چه‌ڵته‌ی دڵ یان مێشـک ده‌کات یاخود گێرانی خوێنبه‌ره‌کانی خوێن و کاریگه‌ری به سه‌ر ئه‌ندامه‌کانی له‌شدا ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:08 خوله‌كه.