به‌رپـرسـانی که‌نه‌دا ده‌ڵێن ئه‌وان به‌نیازن ملیاردێرێـکی تونسی هه‌ڵهاتوو له وڵات ڕاده‌سـتی تونس بکه‌نه‌وه. ئه‌م که‌سه‌ش ژن برای زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆکی له‌کارخراوی تونسه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته حکومه‌تی کاتی تونسی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بن حه‌سه‌ن ترابلسی و هه‌روه‌ها زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی و هه‌ندێـک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌رکرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بن حه‌سه‌ن به دزی پاره له حکومه‌تی تونسی تۆمه‌تبار ده‌کرێت. ناوبراو له 20 ی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی گه‌یشته شـاری مۆنتریالی که‌نه‌دا.
خۆپـیشـانده‌ران له تونس ئه‌وه‌ی ڕژێمی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لیان ڕماند توڕه‌یی خۆیان له دژی ترابلسی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی دیکه‌ی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکی پـێشـوو ده‌ربڕیوه و ئاگریان له ڤێلاکه‌ی ترابلسی به‌ردا و تاڵانیان کرد به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه‌ی بن عه‌لی له وڵات هه‌ڵهات.
هه‌روه‌ها تونسیـیه‌کان خزم و که‌سوکاری زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی به خانه‌واده‌ی مافیا ناوده‌به‌ن به‌هۆی گوایه ڕۆڵیان له گه‌نده‌ڵیدا هه‌بووه.