Accessibility links

پـۆلیسی کەنەدا دەڵێت خۆکوژەکەی نزیک شاری ئۆنتاریۆ ڤیدیۆی بۆ داعش تۆمارکردبوو

  • VOA News

کاربەدەسـتانی کەنەدا دەڵێن ئەو کەسەی شەوی چوارشەممە خۆی لە نێو تاکسیـیەکدا تەقاندەوە پاش ئەوەی هێزەکانی پـۆلیس لەوەدابوون دەسـتگیربکەن، ڤیدیۆیەکی بۆ داعش تۆمارکردووە و تیایدا باسی لەوە کردووە هێرشی تێرۆرستی ئەنجام دەدات.

شەوی چوارشەممە لە شارۆچکەی ستراثرۆی باشوری شاری ئۆنتاریۆ، پـۆلیسی هەوڵی دا کەسێـک بە ناوی ئارۆن درایڤەر تەمەن 24 سـاڵ دەسـتگیربکەن پاش ئەوەی دەسەڵاتدارانی کەنەدا لە لایەن دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا FBI لێ ئاگادارکرانەوە کە ناوبراو بە نیازە لە ماوەی کەمتر لە 72 کاژمێردا هێرشێـکی تێرۆرستی لە ناوچەیەکی گشـتی شارێـکی گەورەی کەنەدا لە کاتی قەرەباڵغیدا ئەنجام بدات.

ئەم کەسە سـاڵی ڕابردوو لە لایەن پـۆلیسی کەنەداوە دەسـتگیرکرابوو بە تاوانی پشـتیوانیکردن لە داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکاندا، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازادکرا بەو مەرجەی هیچ ئامێرێـکی پەیوەندی بە ئنتەرنێتی لەبەردەسـتدا نەبێت، وەکو کۆمپـیوتەر و مۆبایل و ئایپاد، هەروەها جموجۆڵیشی سنوورداربکرێت.

بەپـێی پـۆلیسی کەنەدا ئارۆن درایڤەر کە ناوی خۆی کردبوو بە هاڕون عەبدولڕەحمان، لەم ڤیدیۆیەی ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئاشکراکرا، جلوبەرگێـکی ڕەشی پـۆشیوە و سەرودەموچاوی بەستووە و چەند ئایەتێـکی قورئانی خوێندووە و گوتویەتی " کەنەدا چەندان جار ئاگادارکرابوویتەوە چی بەسەر ئەوانە دێت کە شەڕی داعش دەکەن."

XS
SM
MD
LG