کاربه‌ده‌سـتانی که‌مبۆدیا ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 378 که‌س مردوون و به سه‌دانیش برینداربوون دوای ئه‌وه‌ی که‌وتنه ژێر ده‌ست و پێ له ڤێسـتڤاڵێـکی گه‌وره له پـنوم بنه‌ی پایته‌خت. خه‌ڵـکی له نه‌خۆشـخانه‌کان به دوای که‌سه بێ سه‌روشوێنه‌کانیان ده‌گه‌ڕێن.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان که‌وتوونه‌ته ژێر پـێوه یاخود خنکاون، کاتێـک خه‌ڵکه‌که ویسـتوویانه له پـردێـکی ته‌سک بـپه‌ڕێنه‌وه له دورگه‌یه‌کی نێو ڕووباری تونێل ساپ.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هه‌ندێـک له قوربانیـیه‌کان به خنکانن گیانیان له‌ده‌سـتداوه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی که‌وتنه خواره‌وه‌یان له پـرده‌که‌وه بۆ ناو ئاوی ڕووباره‌که.
سه‌رۆک وه‌زیری که‌مبۆدیا ڕووداوه‌که‌ی به گه‌وره‌ترین تراژیدیا دانا که دووچاری وڵاته‌که‌ی بووه له‌وه‌تای حوکمڕانی کۆمۆنستی خمیر ڕوژ له سـاڵانی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه. داواشی کرد لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه بکرێت و ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش بکرێته ڕۆژێـکی نیشـتیمانی بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیـیه‌کان.