ئاماژه‌کان وه‌ها نیشان ده‌ده‌ن جوگرافیای سیاسی ناوخۆی عێراق ڕووه‌و ئه‌وه بڕوات گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ناوه‌ڕاستی عێراق داوا ده‌کات ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق کارادانه‌وه‌ی ده‌بێت و ئه‌و هه‌وڵه به ئاماده‌کردنی ناوچه‌یه‌ک بۆ کۆنه به‌عسیه‌کان ناودێر ده‌کات.
ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی سوننه له عێراقدا ، له چه‌ند بۆنه‌یه‌کی جیا جیادا باسیان له‌و جۆره چاره‌سه‌ره کردووه بۆ قه‌یرانی سیاسی عێراق و هێنانه‌وه ئارای سه‌نگی سیاسی خۆیان له ناو پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا.
به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی قه‌یرانی عێراقی پاش ساڵی 2003 نه‌بوونی متمانه‌یه له نێوان ڕێبه‌رانی شیعه و سوننه‌ی وڵاته‌که‌دا. هاوکات ده‌ستی ده‌ره‌کی و بوونی ئه‌جه‌نداکانی بیانی له‌م وڵاته‌دا هه‌میشه بوونی هه‌یه و له هه‌موو هه‌نگاونانێکی سیاسی‌دا به هێند وه‌رده‌گیرێت.
داواکه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وه‌ک مالیکی ده‌ڵێت ڤیتۆ ده‌کرێته‌وه چونکه ناخوازێت له وڵاته‌که‌یدا شوێنێک بۆ داڵده دانی کۆنه به‌عسیه‌کان هه‌بێت.
به دوای ئه‌م هه‌وڵه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ناسریه که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له شیعه‌کانن ئاگاهی ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێتوو چاکسازیه‌کی سه‌رتاسه‌ری له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاکاندا نه‌کرێت ئه‌وا ئه‌م پارێزگایه‌ش داوای بوون به هه‌رێم ده‌کات.
به هه‌مان شێوه‌ش له پارێزگای دیاله‌ش لایه‌نی ئه‌لعێراقیه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا هه‌ڕه‌شه‌ی بوون به هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ناوه‌ند داواکاریه‌کانی ئه‌م پارێزگایه جێبه‌جێنه‌کات ئه‌وا دیاله‌ش هاو هه‌ڵوێست ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دیندا.
به هه‌رێم کردنی عێراق دیفاکتۆیه‌که ده‌بێت ناوه‌ند ملی بدات یان ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کاتییه ده‌کرێت و مه‌به‌ستکۆکه‌ی تری له پشته؟
نێوه‌ند به‌پێی ده‌ستور ڕه‌فتار ده‌کات یان فه‌رامۆشی ده‌کات؟
به هه‌رێم کردنی عێراق چاره‌سه‌ره یان درێژ بوونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌کانی وڵاته‌که‌یه له فۆرمێکی تردا؟
ئایا په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانێت بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر به هه‌رێم بوون له عێراقدا؟
ئایا به هه‌رێم بوونی پارێزگاکانی عێراق مه‌سه‌له‌ی فێدراڵی بوونی عێراق ده‌خاته سه‌ر شاڕێی خۆی؟
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن ده‌کات.
میوانه‌کانی به‌رنامه:
ئازاد ئه‌بوبه‌کر زه‌ینه‌ڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی
به‌ختیار که‌ریم، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 47:35 خوله‌که.