له ساڵی 1991 و پاش یه‌که‌م شه‌ڕی که‌نداو ، کورده‌کان له عێراق چونه‌وه به گژ دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ته‌که‌ی پارتی به‌عسی سه‌دام حسێندا و ئیدی لهوهودواوه کورده‌کان هه‌رێمی خودموختاری خۆیان پێکهێنا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و مێژووی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیی کورده‌کان ده‌ستی پێ‌کرد.
یه‌کێک له پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کرا، کارێکی به‌رنامه بۆڕێژکراوی لایه‌نه سیاسیه‌کان بوو، یان توڕه‌یی و ناڕه‌زایی خه‌ڵک، بوون هانده‌ر و گوڕی ئه‌و شه‌پۆلی گۆڕانکاریه گه‌وره‌یه؟
ئایا ئه‌و پێناسه و خوێندنه‌وانه‌ی 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین ده‌کران ئێستاش هه‌مان به‌هاکانی خۆی ماون؟
ڕاپه‌ڕین وه‌ک چۆن ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌بوو ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕووداوی کارهساتاویشی به‌دوای خۆیدا هێنا، وه‌ک شه‌ڕی ناوخۆی کورده‌کانی عێراق که تا ئێستاش کاریگه‌ری ئه‌و شه‌ڕه نه‌فره‌ت لێکراوه هه‌ر ماوه.
ڕاپه‌ڕین چیی پێ به‌خشین ، چیی فێرکردین؟ ئایا توانرا ئه‌و دیاردانه‌ی پارتی تاک ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ده‌یویست بیکاته فه‌رهه‌نگ له پاش ڕاپه‌ڕین هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه یان نا؟
ئەم ڕاپەڕینە گەورەو مێژووییەی خەڵکی کوردوستانی عێراق ئامانجی گشتی و تایبه‌تیشی هه‌بوون، به‌ڵام ده‌کرێت بپرسین ئەنجامەکانی به چ که‌رخه‌یه‌کدا ڕۆیشتن؟
بیست ساڵ له پاش ڕاپه‌ڕین، خه‌ڵک شه‌پۆلێکی ناڕه‌زایی ده‌ست پێ‌کرد ، وه‌نه‌بێت ئه‌وه یه‌که‌م جار بووبێت ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌ڵببڕدرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ساڵی پار له به‌رده‌رکی سه‌را کرا مانا و به‌ها و په‌یامی تایبه‌تی و گرنگی خۆی هه‌بوو.
یه‌کێک له ئامانجه گشتیه‌کانی ڕاپه‌ڕین گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردن بوو و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌کانی تاکڕه‌وی بوو وه چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی بوو له ڕێی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ڕه‌واوه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا بتوانن له ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆدا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ دامه‌زراوه حکومه‌تیه‌کان.
21 ساڵ پاش ڕاپه‌ڕین ئایا فه‌رمانڕه‌وایانی کورد توانیویانه ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕین بپارێزن و بره‌وی پێبده‌ن له پێناو باشتر کردنی ڕه‌وشی هه‌رێمه‌که‌دا؟
21 ساڵ پاش ڕاپه‌ڕین زۆرێک له ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و خۆجێییه‌کانیش پێمان ده‌ڵێن ئه‌و هه‌رێمه‌ی کوردستانی عێراق نوقمی گه‌نده‌ڵیه و یاسا سه‌روه‌ر نییه و پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌کرێت و زیندانی نهێنی هه‌ن و ئازادیه‌کانی ڕاده‌ربڕین سه‌رکوت ده‌کرێن.
هه‌ر بۆیه‌شه پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆمان ئه‌وه ده‌بێت له پاش هه‌ڵکشان و داکشانه‌کانی ئه‌م 21 ساڵه‌ی ڕابردوو ، ئایا پێویسته هه‌موو ساڵێک یادی ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی عێراق بکرێته‌وه؟ یان ئایا ڕاپه‌ڕین له‌م 21 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا توانی سه‌رکه‌وتوو بێت له ڕێشه‌کێش کردنی کولتوری به‌عسیزم؟
به‌ڵێن ساڵح ، له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا باسده‌کات:
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 49:00 خوله‌که.