ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نگدان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی شورای ئێرانی. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتی وڵاته‌که‌یه له‌وه‌تای ده‌نگدانه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ساڵی 2009 بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن داوای بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنیان کرد، پێشتر ده‌گوترا ئاماژه‌کان وا نیشان ده‌ده‌ن ڕێژه‌ی به‌شداریکردنی ده‌نگده‌ران له ئاستێکی که‌مدا ده‌بێت.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک فه‌یس بووک و تویته‌ر له ئێرانه‌وه نوسراون ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆماری ئیسلامی هه‌رگیز ناچێته خانه‌ی دیموکراسیه‌وه.
هه‌ر بۆیه ته‌واوی ئه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه ژماره‌یه‌ک پرسیار به دوای خۆیدا دێنێت، له‌وانه
ئایا به‌م هه‌ڵبژاردنه که زیاتر کاندیده‌کانی کۆنه‌پارێزانی ئێرانی له پێشه‌بڕکێی هه‌ڵبژاردندان ، کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانێت بره‌و به ڕه‌وایی بوونی خۆی بدات؟
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چ جۆره جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوی ئێران‌دا؟
به‌شدارینه‌کردنی ئیسڵاح ته‌ڵه‌بانی حکومه‌تیی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی کۆنه‌پارێزان له دامه‌زراوه‌کانی تاران‌دا به‌هێزتر ده‌کات؟
ئه‌و که‌لێنانه‌ی که‌وتونه‌ته ناو به‌ره‌ی ئوسوڵگه‌را له ئێران‌دا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رین تر ده‌بن یان به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات؟
له ئێران هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت به‌ڵام ئایا به‌و مانایه‌یه که دیموکراسی له‌و کۆماره ئیسلامیه‌دا به‌رقه‌راره؟
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ، ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو له یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می پۆستی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا، ئه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مڕۆ چ جۆره هه‌ڵوێستێکی ده‌بێت؟ به‌تایبه‌تیش که ڕکابه‌ریه سه‌ره‌کیه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن له نێوان دوو لایه‌نی کۆنه پارێزانی ئێرانیدایه ( به‌ره‌ی میسباح یه‌زیدی ) و ( یه‌کێتی ئوسوڵگه‌رایان).
ئایا ئه‌مجاره ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی پشتیوانی له لایه‌نگرانی سه‌رۆکی ئێران ده‌کات؟
کاتێک ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی بڕیار ده‌دات چ شتیک ده‌بێته فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی بڕیاردانی؟
به‌ڵێن ساڵح میوانداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنه.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ش:
عه‌لی که‌ریمی ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی
مادیح ئه‌حمه‌دی ، ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ
زۆر هه‌وڵدرا بتوانین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی ،کۆمه‌ڵناس بکه‌ین به‌ڵام مه‌خابن هه‌وڵه‌کان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 49:30 خوله‌که.