تا ئێستا هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن و دوو لایه‌نه‌که‌ی فه‌رمانڕه‌وا له هه‌رێمی کودستانی عێراق دوو جار کۆبونه‌وته‌وه ،بێ له‌و کۆبونه‌وه تاک لایه‌نیانه‌ی پێشتر کرابوون.
له ئێستادا ته‌واوی سه‌رنجه‌کان وان له‌سه‌ر ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ی ئێستا، که هێشتا ئاشکرا نین چه‌ندێک ده‌خایه‌نن و به چ ئاقارێکیشدا ده‌ڕۆن.
پرسیار له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌م کۆبونه‌وانه ئێجگار زۆرن، به‌ڵام وه‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مه، تۆ بڵێی ڕێکه‌وتنێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه بێته ئارا؟ چ جۆره ئه‌جه‌ندایه‌ک ده‌بێته سه‌رچاوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که؟ ئایا له پاش ئه‌م کۆبونه‌وانه هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته هه‌رێمێک له‌سه‌ر بنچینه‌ی دامه‌زراوه‌یی؟
ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا له پاش 17 ی 2 ه‌وه هاتۆته ئاراوه ، وه‌ک هه‌موو لایه‌ک به ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه سیاسیه‌کانی تریش باسی ده‌که‌ن بۆ هه‌موو لایه‌ک وه‌ک یه‌که و به‌ره‌نجامه‌کانی به باش بێت یان خراپ هیچ لایه‌ک نابوێرێت، که‌واته بۆچی ئه‌م کۆبونه‌وانه ته‌نها له نێوان پێنج لایه‌ندا سنوردار ده‌کرێن؟؟
له‌م دوو کۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندێک توانراوه ئاسته‌نگه‌کان هێور بکرینه‌وه ، چه‌ندێ توانراوه ئاستی متمانه‌ی هه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌رز بکاته‌وه؟
ئایا لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، له‌پاش گرژی و خوێن ڕشتنه‌کان ده‌توانن به نیاز پاکیه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپزسیۆنه‌کاندا ، هاوبه‌رنامه بن ، یانیش ئایا ئۆپزسیۆنه‌کان ده‌توانن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌شدار بن له پڕۆژه‌یه‌کدا که وه‌ک ده‌گوترێت بۆ چاکسازی سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌یه؟
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
دکتۆر سه‌ردار قادر ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی
هۆگر چه‌تۆ ، ڕێکخه‌ری گشتی تۆڕی شه‌مس له عێراق
ده‌توانن له‌ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بیت که ماوه‌که‌ی 48:38 خوله‌که.