هه‌روادێ و عێراق له واده‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا نزیک ده‌بێته‌وه و هێشتاش ڕێبه‌رانی وڵاته‌که نه‌گه‌یشتونه‌ته بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه.
ته‌واوی سه‌رنجه‌کان له‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌ی سبه‌ینێ شه‌ممه‌ی سه‌رکرده عێراقیه‌کانه ئه‌گه‌ر بکرێت و وه‌ک راشگه‌یاندراوه به‌شێکی ته‌رخان ده‌بێت بۆ شیانه‌کانی ئه‌و کشانه‌وه‌یه.
به‌پێی ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ، پێویسته تا کۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بکشێنه‌وه.
مشت و مڕ گه‌رم و گوڕه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئه‌م کشانه‌وه‌یه ، هه‌ندێک له لایه‌نه‌کان ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه کانی ئه‌مریکادان ، هه‌ندێکی تریش نه‌ک هه‌ر دژی مانه‌وه‌یانن به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕیش ده‌که‌ن.
ئه‌م کشانه‌وه‌یه‌ی ئه‌مریکا هاوکاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق ، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ زیاد بوونێکی به‌رچاوی توندوتیژیه‌کان له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا.
ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا هێزی سه‌ربازی خۆی کشانده‌وه له عێراق چی ڕووده‌دات؟
ئاینده‌ی ناوچه جێناکۆکه‌کان به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات؟
ڕه‌وشی سیاسی وڵاته‌که چیی لێ به‌سه‌ر دێت؟
ئایا له‌شکر و هێزه ئاسایشیه‌کانی عێراق ده‌توانن به‌رپرسێتی پاراستنی ئه‌و وڵاته لێوان لێوه له قه‌یران له ئه‌ستۆ بگرن؟
به‌لای هه‌ندێکه‌وه ده‌بێت کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕووداوه‌کانی سه‌ر زه‌مین بێت و بێ له‌وه‌ش باس له هاتنه ئارای ژینگه‌ی ئاشته‌واییه‌کی ته‌واوی نیشتیمانی ده‌که‌ن و ئاماژه به‌و کێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌کیانه‌ش ده‌که‌ن که وڵاته‌که ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێن مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا پێویسته هه‌رهیچ نه‌بێت تا سه‌قامگیری سیاسی له وڵاته‌که‌دا دێته ئاراوه.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
حه‌سه‌ن جیهاد ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئاسایشی له په‌رله‌مانی عێراق.
موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ، سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 50:09 خوله‌که.