ئه‌م ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه بوو، یه‌کێتی ئه‌وروپا بڕیاری سه‌پاندنی گه‌مارۆی نه‌وتی دا به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و هه‌روه‌هاش ژماره‌یه‌ک سزای دارایی تر. پێشتریش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌لایه‌ک و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش له‌لایه‌کی تره‌وه سزای جۆراوجۆریان سه‌پاندۆته سه‌ر ئێران.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م سزایانه‌دا ، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیارێکی کۆنکرێتی نه‌داوه بۆ ڕاگرتنی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
ڕۆژئاوا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه ناوکیه‌ی ئێران به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکیه، به‌ڵام ئێران نکوڵی لێده‌کات.
له وتاره‌که‌یدا بۆ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکا ، سه‌رۆک ئۆباما گوتی" با هیچ گومانێک نه‌مێنێته‌وه، ئه‌مریکا سوره له‌سه‌ر ڕێگه گرتن له ئێران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی". سه‌رۆک ئۆباما هه‌موو بژاره‌کانی به کراوه‌یی هێشته‌وه وه‌ک میکانیزم بۆ ڕێگه‌گرتن له کۆماری ئیسلامی ئێران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
سزا نوێیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێک له بڕبڕه‌ی پشتی ئابوری ئێران ده‌دات و ئه‌مریکا و ئه‌وروپای خسته سه‌ر یه‌ک ڕێڕه‌و بۆ ڕاگه‌رتنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
به‌ڵێ ئه‌م سزا ئابوریانه باره له‌رزۆکه ئابوریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هێنده‌ی تر به‌ره‌و داڕمان ده‌بات، به‌ڵام ئایا ئێران ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی واز له‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی بێنێت؟
یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت له مانگی حه‌وتی داهاتووه‌وه کار به‌و سزا نوێیانه ده‌کرێت، بۆ ؟
وڵاتانی تری جیهان ، به تایبه‌تی کڕیاره‌کانی تری نه‌وت له ئاسیادا ، مل بۆ ئه‌م بڕیاره نوێیانه ده‌ده‌ن؟
پێشتر ده‌گوترا که کۆماری ئیسلامی له هه‌موو هه‌وڵێکیدا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا ، هیچ مه‌به‌ستێکی تری نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت سوود له کات ببینێت و درێژه به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی خۆی بدات.
له ڕۆژی 5 مانگی یه‌که‌وه ئێران ده‌ستی کردۆته‌وه به داواکردن بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی ، هه‌رچه‌نده جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ته‌واوی سزاکانی له سه‌ر ئێران مه‌به‌ستی سیاسیانه‌ی وا له پشته.
ئێران بۆ له‌مه‌ودوا چه‌ندێک هاوکاری ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت؟
ئه‌م سزایانه چه‌ندێک نیگه‌رانیه‌کانی ئیسرائیل ده‌ڕه‌وێنێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ملی بۆ سزاکان نه‌دا ، چه‌ندێک ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی بژاره‌ی له‌شکری هه‌یه؟
له ده‌مێکدا ڕۆژئاوا به گشتی بۆ هه‌ر هه‌موو وڵاتێک مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤ له پێشه‌نگدا داده‌نێت، به‌ڵام له ئێران‌دا پێده‌چێت به‌رنامه ناوکیه‌که له پێش بێت، بۆچی؟
به‌ڵێن ساڵح ،ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌گه‌ڵ میوانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا خستیه به‌ر باس کردن.
جه‌لیل ئازادی‌خا، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی شۆڕشگێڕانی کوردستان.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی (48:44) خوله‌که.