ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به به‌هاری عه‌ره‌ب ناسراوه، بۆته خاڵێکی گرنگی وه‌رچه‌رخان بۆ لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا.
پێشتر که له‌و وڵاتانه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب گرتبونیه‌وه زۆرێک له‌و لایه‌نه ئیسلامیانه قه‌ده‌غه بوون و ئێستا و پاش کۆتایی هێنان به‌و ڕژێمانه و کردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، زۆرێک له ده‌نگه‌کان ده‌درێن به‌و لایه‌نه ئیسلامیانه. هه‌ر بۆیه‌شه زۆرێک له چاودێران ناوی به‌هاری عه‌ره‌بییان گۆڕیوه به به‌هاری ئیسلامی.
ئه‌ی له به‌رامبه‌ردا سیکیولاریزم له هه‌ر یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دا به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات؟ له چ جۆره ئاینده‌یه‌کدا خۆی ده‌بینێته‌وه؟ ده‌توانێت چی بکات تا خۆی له قه‌یرانه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان ده‌رباز بکات؟
له هه‌مان کاتیش‌دا ئایا ده‌کرێت متمانه بکرێت به‌وه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان له‌و وڵاتانه‌دا ده‌پارێزن که تیایدا حکومه‌ت پێک ده‌هێنن یان کاتێک ده‌بنه زۆرترایه‌تی له په‌رله‌مانه‌کانیاندا؟
لایه‌نه سیکیولاره‌کان به‌شداریه‌کی ڕاسته قینه‌یان هه‌بووه له بره‌و پێدانی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بدا وه‌ک ئه‌وه‌ی له تونس و میسردا ڕویاندا و وه‌ک ئه‌وه‌ی شانشینی مه‌غریبیان ناچار کرد ڕیفۆرمی سیاسی بکات، به‌ڵام ئێستا ڕووبه‌ڕووی ئاینده‌یه‌کی نادیار بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌هاره جا به عه‌ره‌بی بناسێنرێت یان به ئیسلامی ناودێر بکرێت ئاڕاسته‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کان به چ که‌رخه‌یه‌کدا ده‌بات؟
زۆرێک له ڕێکخراوه ئیسلامیه تێرۆریستیه‌کان و توندڕه‌وه‌کان که ده‌مێک ساڵه به شوێن مۆڵگه‌دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌میشه له گه‌ڕاندان تا جێی داڵده‌دان بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه.
زه‌مینه‌ی نوێی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه ڕادیکاڵیانه چۆن ده‌بێت؟ هاتنی ئیسلامیه‌کان بۆ کورسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌و مانایه دێت که کارئاسانیان بۆ ده‌کرێت؟
ئا له‌م هه‌ل و مه‌رجه نوێیه‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنه‌کان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له ده‌ست سیکیولاریه‌کاندا بوون و به‌م به‌هاری عه‌ره‌به کۆتایی به سیکیولاریزم هێنرا؟
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا به‌ڵێن ساڵح میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
زانا ڕۆستایی، ئه‌ندامی شورا له کۆمه‌ڵی ئیسلامی.
حه‌سه‌ن یاسین ، پسپۆڕی کاروباری ئیسلامی سیاسی له سه‌نته‌ری کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 48:55 خوله‌که.