هه‌روادێ و ڕه‌وشی سوریا ڕوو له ئاڵۆزی زیاتره و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بیه هه‌روادێ و له په‌راوێز ده‌نرێت. به‌ڵام ڕوسیا که یه‌کێکه له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌رگیز ڕێ نادات بڕیارێکی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له لیبا بدرێت به‌سه‌ر سوریادا.
له به‌رامبه‌ردا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا ده‌کات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا بدات و په‌یامێـک بدات که ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی پـیاده‌ی ده‌کات هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشـتی و ئاسایشی جیهان.
بۆچی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا سوود له ئه‌زمونه‌کانی تونس و میسر و لیبیا و یه‌مه‌ن وه‌رناگرێت؟
ڕژێمی سوریا هه‌میشه باس له مه‌ترسیه‌کانی هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌کات له وڵاته‌که‌دا له پاش که‌وتنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د، ئایا به‌ڕاستی مه‌ترسی ئه‌و شه‌ڕه هه‌یه؟ به تایبه‌تی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا ڕاپۆرت هه‌بوون له‌سه‌ر پێکدادانی نێوان عه‌له‌ویه‌کان و سوننه‌کان له شاری حومس.
ئایا ڕووداوه‌کانی سوریا پێمان ده‌ڵێن سه‌رۆکی سوریا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاچونه؟
کورده‌کان له سوریادا چ جۆره به‌رنامه‌یه‌کیان ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی خۆیان له سوریادا؟
به‌ڵێن ساڵح ، ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریشی له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا خسته به‌ر باس.
میوانه‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن:
شه‌لال گه‌دۆ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی چه‌پـی کوردی سـوریا.
عه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 48:19 خوله‌که.