ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆک و ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا سوێندی یاساییان خوارد و ده‌ست به‌کار بوون بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو ، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له واده‌ی خۆیدا بکرێت.
ئاڵ و گۆڕ کردنی کابینه‌ی حکومه‌ت به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، وه وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی ناو یه‌کێتی و پارتی ئاماژه‌یان پێکردووه هه‌ر دوو ساڵ جارێک ئاڵ‌و گۆڕ له پۆسته باڵاکانی حکومه‌تدا ده‌کرێت ، به شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هاتوو پۆستی سه‌رۆکی کابینه لای کێ بوو ئه‌وا پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌چێته لای ئه‌وی تریان.
بۆیه جێی خۆیه‌تی بپرسین ئایا ئه‌م ئاڵوگۆڕه له پۆسته‌کاندا پێویست بوون بکرێن؟
ئه‌و کار و ئه‌رکانه‌ی ده‌که‌ونه ئه‌ستۆی ئه‌م کابینه نوێیه به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی خودی سه‌رۆکی کابینه‌ی نوێ ، یانیش هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌کانی داویانه ، زۆر گه‌وره‌ترن له‌و ماوه‌یه‌ی له ڕووه فهرمیهکهوه بۆی دیارکراوه ، و پرسیاری هه‌ره سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه ئایا ده‌توانرێت به ساڵ و نیوێک به‌رنامه‌یه‌کی کار جێبه‌جێبکرێت که مه‌سه‌له‌کانی وه‌ک یه‌کخستنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه نه‌ک گاڵتهقینهی ته‌واوی دامه‌زراوه حکومه‌تییه‌کان و زاڵ کردنی ڕه‌هه‌نده نیشتیمانیه‌کان به‌سه‌ر دیدوبۆچوونه تاک لایهنیهکاندا له خۆ بگرێت.
ئایا گه‌شه‌پێدانی ئابووری و تۆکمه کردنی ژێرخانی کۆمه‌ڵگا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نا که هه‌ر ته‌نها پشت به داهاته‌کانی سامانه سروشتیه‌کانی ژێر زه‌مین ببه‌سترێت ، به‌ڵکو له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که بتوانرێت ئاست و ڕێژه‌ی به‌رهه‌م هێنان ، گۆڕانکاری له پێناسه‌کانی کۆمه‌ڵگادا به‌دوای خۆیدا بێنێت و کۆمه‌ڵگا له کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌کارهێنه‌ره‌وه بگۆڕێت بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رهه‌مهێن؟ ئه‌مانه بێ له په‌ره‌پێدانی سیسته‌مه‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و دابین کردنی خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان....
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌بێ جێگر بوو ، به‌ڵام له ده‌می ئه‌م ئاڵ و گۆڕکردنی کابینه‌یه‌دا، جارێکی تر جه‌ختکردنه‌وه له پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم کرایه‌وه و ئه‌مجاره‌ش جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم دانرایه‌وه. ئایا دانانی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ئاڵ و گۆڕانه‌وه له کابینه‌ی حکومه‌تدا؟
له ده‌می هه‌موو ئاڵ و گۆڕه‌کانی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ خۆم هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌م کردووه که ئایا کابینه‌ی نوێ ده‌توانێت چ شتێکی زیاتر له کابینه‌که‌ی پێش خۆی بکات؟
ئه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی هه‌رێمه‌که چۆن سه‌رو سه‌ودا له‌گه‌ڵ کابینه‌ی نوێ‌دا ده‌که‌ن؟
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ساڵی 2009 ئۆپزسیۆنێکی به‌رهه‌م هێنا وه‌ک له سه‌ره‌تادا هه‌ر سێ لایه‌نه‌که جه‌ختیان لێده‌کرده‌وه ، سازش کردن له فه‌رهه‌نگیاندا نییه به‌رامبه‌ر به‌و داوایانه‌ی هه‌یانه ، بۆیه ده‌بێت بپرسین له ماوه‌ی ئه‌م ساڵ و نیوه‌ی ته‌مه‌نی کابینه‌ی حه‌وتدا ، چاوه‌ڕوانی حه‌ڤده‌ی شوباتێکی تر ببین؟
ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا له‌گه‌ڵ میوانه‌کانیدا خستیه به‌ر باس :
دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح ، سه‌رنوسه‌ری کوردش میدیا
ڕێبین ڕه‌سوڵ ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بن که ماوه‌که‌ی 49:34 خوله‌که.